Accessibility links

پەیامی سەرۆک بایدن بە بۆنەی نەورۆزەوە


Joe Biden

بەهار هێمایەکی هەمیشەیی نوێبوونەوە و لەدایکبوونەوەیە، بە ڕووناکی و ئومێدەوە دڵی خەڵک لە ئەمریکا بۆ ئێران و ئاسیای ناوەڕاست و هەرێمی قەوقاس و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا پڕ دەکات، ئەوە پەیام و خۆشی نەورۆزە کە ئێمە لە کۆشکی سپی دا بە سفرەی حەوت سین ڕێزی لێدەگرین، ئەمساڵ ڕەنگە لە هەموو کاتێک زیاتر ئەو پەیامە پێویست بێت دوای ئەو هەموو ئازار و لە دەستدانانەمان، بەبیرمان دە‌هێنێتەوە کە ڕۆژانی باشترمان لە پێشە و پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ بەدیهێنانی دواڕۆژێکی هاوبەش لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی و لێک تێگەیشتنی زیاتر، لەگەڵ بەردەوامی پێشکەوتنمان لە دژی کۆڤید19، هیوادارم بەم زووانە ئاهەنگە ئۆنلاینەکانمان بگەڕێتەوە بۆ خۆشی و کۆمەڵایەتی، کە بەیەکەوە لەگەڵ خێزان و دۆستانمان کۆماندەکاتەوە.

نەورۆزتان پیرۆز

XS
SM
MD
LG