Accessibility links

دکتۆر نەورۆز عوسمان: بەهۆی قرەباڵغی و بەرکەوتنی ئاهەنگەکانی نەورۆز ئەگەری تووشبوون بەکۆرۆنا زۆر زیاترە.


لە نەورۆزدا خەڵکێکی زۆر بۆ دەربڕینی دڵخۆشی بەبۆنەی ئەم چەژنە نەتەوەیی‌یە دەچنە دەرەوە و تێکەڵ دەبن، دوای ئەمە چی ڕوودەدات و پێشبینیەکان بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچ ئاستێکدایە و ڕێنمایەکان و ڕێکارەکان بۆ دۆخێکی وەها چین؟.

لەمبارەیەوە دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ دکتۆر نەورۆز عوسمان کردوە لێپرسراوی بەشی کۆنترۆڵی نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لەتەندروستی سلێمانی .

دکتۆر نەورۆز دەڵێت" لەئیستادا لەدەسپێکی شەپۆلێکی نوێداین، ئەمە شەپۆلی دوهەمی سەرهەڵدانی نەخۆشیەکەیە، لەم چەند ڕۆژەی دوایی‌دا ژمارەکانی تووشبوون بەرەو بەرزبوونەوە ڕوێشتوە".

هەروەها دەڵێت "بەداخەوە بەدەگمەن دەبینین خەڵکی پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بێت، تەنها ڕێگەش بۆ خۆپارێزی بریتیە لە دورکەوتنەوە لەیەکتر و بەستنی ماسک، بەڵام ئەمانە هیچی پەیڕەوناکرێت".

دکتۆر نەورۆز دەشڵێت "دوای نەورۆز پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی لەپڕی نەخۆشیەکە دەکرێت، بەتیابەتی خەڵکی تێکەڵاون و بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکی کۆرۆنا هەیە".

لەدرێژەی گفتووگۆکەدا دکتۆر نەورزۆ زانیاری زیاتری خستوەتە ڕوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:35 0:00



XS
SM
MD
LG