Accessibility links

تورکیا لە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستی مافەکانی ژنان کشایەوە 


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، تورکیای لە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی کێشایەوە کە بۆ پاراستنی ژنان دامەزراوە، بەپێی ڕۆژنامەیەکی فەرمی ئەو وڵاتە کە ڕۆژی شەممە بڵاوی کردۆتەوە، سەرەڕای داواکاری داکۆکیکاران لە مافەکانی ژنان کە پەیمانەکە بە کلیلی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەبینن.

ڕێککەوتنی ئەنجومەنی ئەوروپا کە لە ئەستەنبوڵ مۆرکرا بەڵێنی دا ڕێگە لە توندوتیژی خێزانی بگرێت هەوڵ بۆ بنبڕکردنی بدرێت، بکەرانی ئەم کارانەش دادگایی بکرێت، هەروەها ڕێکەوتنەکە داوای یەکسانی ڕەگەزی دەکات، تورکیا کە ساڵی 2011 ڕێککەوتنەکەی واژۆکرد، ساڵی ڕابردووش بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتنی ژنانی بەخۆیەوە بینی.

هیچ هۆکارێک بۆ کشانەوەی تورکیا لە ڕێکەوتنەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بەرپرسانی ئاک پارتی ساڵی ڕابردوو وتیان حکومەت بیر لە کشانەوە دەکاتەوە، ئەمەش لە نێوان ناڕەزایەتی لەسەر چۆنیەتی نەهێشتنی توندوتیژی پەرەسەندوی دژ بە ژنان .

زەهرا زومروت وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی، بێ ئەوەی هۆکاری ئەو هەنگاوە دیاری بکات لە تویتەکەیدا ڕایگەیاند "مسۆگەرکردنی مافەکانی ژنان لە بنەڕەتدا دەستووری ئێمەیە سیستەمی یاسای ئێمە داینامیکی و بەهێزە بۆ پابەندبوون بە ڕێسا نوێکان بەپێی پێویست.

تورکیا بە فەرمی ئاماری کوشتنی ژنان ڕاناگەیەنێت، بەڵام لە داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەرکەوتووە 38 ٪ ی ژنان لە تورکیا توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت لە ژیانی هاوبەشیاندا، بە بەراود بە ڕێژەی کوشتن بە نزیکەی 25٪ لە بەشەکانی دیکەی ئەوروپادا.

Istanbul women
Istanbul women

XS
SM
MD
LG