Accessibility links

هێزە سەربازییەکانی حکومەتی یەمەن دەستدەگرنەوە بەسەر چەند ناوچەیەکی حوسییەکاندا


کاربەدەستانی حکومەتی یەمەن و سەرۆکی تیرەکانیش دەڵێن هێزە سەربازییەکانی حکومەتی وڵاتەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانیویانە دەستبگرنەوە بەسەر چەند ناوچەیەکی سەرهەڵداوانی حوسییەکان دەستیان بەسەردا گرتبوو.
هێزەکانی سەر بە حکومەت لە یەمەن، هێرشیان کردۆتە سەر ژمارەیەک پێگەی سەرهەڵداوان لە ناوچەی حوججە و توانیویانە زیاتر لە 12 گوند لە ناوچەکانی عبس کۆنترۆڵ بکەنەوە و ئەم کردە لەشکرییەش وەک بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ دەستبەسەردا گرتنەوەی بەندەری حودەیدە کە نزیکەی لە سەدا حەفتای بازرگانی یەمەن و کۆمەکە مرۆڤایەتییەکان لەو بەندەرەوە دەگاتە وڵاتەکە.

کاربەدەستان دەڵێن، پێکدادانیش لە ناوچە شاخاویەکانی مقبانە لە هەرێم تەعز ڕوویانداوە هاوکای هەوڵی هێزێکی سەر بە حکومەت بۆ پێکگەیشتنەوە لەگەڵ هێزێکی تری حکومەتدا.

هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بەردەوام هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر سەرهەڵداوانی حوسییەکان. حوسییەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پستیوانی دەکرێن.

لە شەڕەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر زیاتر لە 40 چەکداری هەردوولا کوژراون و زۆربەشیان لە حوسییەکانن و زیاتر لە 100 کەسیش بریندارن.

کاربەدەستانی حکومەت، بەو مەرجەی ناویان نەهێنرێت ئەو زانیاریانەیان ئاشکرا کردووە، بە هەمان شێوەش سەرۆکی تیرەکان نەیانویستووە ناویان بهێنرێت، وەک دەڵێن نەک تۆڵەیان لێبکرێتەوە.

XS
SM
MD
LG