Accessibility links

نەتەنیاهۆ باس لە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی دەکات بۆ میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب


.
.

سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت ئاگادار کراوەتەوە لەوەی کاتێک بە فڕۆکە دەچێت بۆ میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، بە ئاسمانی عەرەبستانی سعودیەدا تێنەپەڕێت بەهۆی مەترسی موشەک هاویشتنی بریکارەکانی ئێران لە وڵاتی یەمەندا.

لێدوانەکانی درەنگانێکی ڕۆژی شەممەی بەنیامین نەتەنیاهۆ، دوابەدوای هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بوو بۆ میرنشینەکانی یەکگرتووی عەرەب، وەک ئاماژەی پێکردبوو بەهۆی داخستنێکی کاتیی سنوری ئاسمانی شانشینی ئوردنەوە بووە.

نەتەنیاهۆ لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵی 13ی ئیسرائیل دەڵێت "پێش یەک هەفتە کێشەش هەبووە لە سنوری ئاسمانی عەرەبستانی سعودیەدا."وەک ئاماژەیەک بە هێرشە موشەکییەکانی ئەم دواییەی سەرهەڵداوانی حوسییەکان بۆسەر شانشینی عەرەبستانی سعودیە.
سەرهەڵداوانی حوسییەکان لە وڵاتی یەمەن، دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و بەشێکی زۆری باکوری وڵاتەکەدا گرتووە و لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا، هێرشەکانی خۆپیان بۆ سەر ژێرخانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە زیاتر کردووە و لەو هێرشانەشیاندا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک بەکاردەهێنن.

XS
SM
MD
LG