Accessibility links

هادی سۆفیزادە:دانوستاندن لەگەڵ بەریوبەرایەتی بایدن دوا دەرفەتە بۆ ئێران


ئێران کێشەکەی لەگەڵ ئەمریکایە، بەڵام هەوڵدەدات ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا ڕاستەوخۆ نەبێت و زیاتر ڕۆڵی وڵاتانی ئەوروپا و ئاژانسی ئەتۆمی نێودەوڵەتی گەورەتربێت. ئێران بۆ ئەم سیاسەتە بەکاردێنێت و ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ووتووێژ ناکات؟.

نوسەرو و چاودێری سیاسی هادی سۆفیزادە دەڵێت ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەماوەی تەمەنی دەسەڵاتیدا سیاسەتی دبلۆماسیەتی بێ بنەما و پێشێلکردنی بنەماکانی بەڕێوە دەبات، بۆیە هیچ کات نەیتوانیوە بەپێی سیاسەتی گشتی جیهان بەڕێوە بڕوات، بەتایبەتیش ئێران وڵاتێکی ناڕوونە لەهەموو بوارەکاندا، وەک ئابوری و ئاسایشی جیهانی، بۆیە دەیەوێت بەشێوەی جۆراوچۆر کار بکات.

هەورەها بەڕێز سۆفیزادە دەڵێت لەڕێکەوتنی پێشوودا ئێران زیاتر سوودی لێوەرگرت ، لەبەر ئەوەی دانوستاندنی سەردەمی ئۆباماد لەگەڵ ئێران "شتێکی کامڵ نەبوو" ئەم کەڕەتە ئەمریکا دەیەوێت لەدانوستاندندا ئاسایشی جیهان دەستەبەر بکات.

هەروەها دەڵێت ڕێکەوتنی ئەتۆمی تەنها بڕگەیەکی ڕێکەوتنەکەیە کۆمەڵێک بەندی گرێدراو هەیە بە پرسی ئەتۆمیەوە لەوانە ئێران ئەبێت ببێت بەوڵاتێکی مەدەنی، لەگەڵ کومەڵگای جیهانیدا خۆی بگونجێنێت .

زانیاری زیاتر لەدەقی ووتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:58 0:00


XS
SM
MD
LG