Accessibility links

پۆلیس لە مۆسکۆ نزیکەی 200 کەسی لە کەسایەتی دیاری ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ دەستبەسەر کردووە 


وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا ڕایگەیاند پۆلیسی ڕوسیا ڕۆژی شەممە لەکۆبوونەوەی سیاسەتمەدارانی سەربەخۆ و ئۆپۆزسیۆندا لە مۆسکۆ، نزیکەی 200 کەسی دەستبەسەر کردووە کە لە نێویاندا چەندین کەسایەتی دیاری ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ هەن.

دەستبەسەرکردنەکان لەنێوەندی هەڵمەتێکی سەرکوتکردنی هەستی دژە کرملندا بووە، دوابەدوای دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەلێکسی ناڤالنی سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆن کە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا گەڕایەوە بۆ ڕوسیا دوای چاکبوونەوەی لە ژەهراویبوونی بە گازی دەمار لە سیبرییا.

ئاندری پیڤۆڤارۆڤ ڕێکخەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مەراسیمەکە بۆ ڕوسیا کە گروپێکی سەر بە بەریتانیایە و لەلایەن دەستەی جەمسەری پێشووی دورخراوەی بازرگانی نەوت و ڕەخنەگری کرملن میخائیل خۆدۆرکۆڤسکی دامەزراوە، بە ڕادیۆی ئێکۆ مۆسکڤی ڕاگەیاند" کۆڕبەندی مۆسکۆ کە بڕیاربوو شەممە و یەکشەممە ئەنجام بدرێت، کۆبوونەوەی جێگرەکانی شارەوانی بوو لەتەواوی وڵاتەکەوە.

لە کاتێکدا کە کۆڕبەندەکە دەستیپێکرد، پۆلیس چووە ناو بیناکەوە و دەستیکرد بە دەستبەسەرکردنی ئامادەبوان و بردنیان بۆ ناو ڤانەکانی پۆلیس کە لەدەرەوە چاوەڕوانبوون. ئەمەش بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تەلەفزیۆنی راین و ئاژانسەکانی هەواڵی ڕوسیاوە نیشاندراوە.

لقی مۆسکۆی وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا ڕایگەیاند، نزیکەی 200 کەس دەستبەسەرن و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

XS
SM
MD
LG