ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی فارس ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر وێستگەیەکی پاسەوانی کەنار دەریای باشوری ئێران، ئەوەش دوای ئەوەی پاسەوانێک لە هێزەکە تەقەی لە قاچاخچییەکی سووتەمەنی کرد و کوشتیان.
ڕاپۆرتەکە گوتی هێرشەکە ڕۆژی هەینی ڕوویداوە کاتێک ئێشکگری پاسەوانی کەنارەکان تەقەیان لەو کەشتیانە کردووە کە سووتەمەنیان بە قاچاخ بۆ وڵاتانی دراوسێ بە قاچاغ دەبەن و بەلایەنی کەمەوە قاچاخچییەک کوژرا .
فارس ناوی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردووە کە کوژراوە بەڵام وتی ئەو پیاوێکی تەمەن 31 ساڵە بوە لەسەر یەکێک لەو کەشتیانەی گوایە سوتەمەنی بە قاچاخ دەبات.
لە راپۆرتەکەی فارسدا هاتووە، کە ژنراڵ حوسێن دەهاکی، سەرۆکی پاسەوانی کەنارەکان لە ئوستان هۆرمزگانی باشور، وەک خۆی باسی کردووە کە ژمارەیەکی دیاری نەکراو دواتر هێرشیان کردە سەر وێستگەی پاسەوانی کەنارەکان لە ناوچەی کۆهیستیک، گوتیشی چەند ئەندامی پاسەوانی کەنار دەریا برینداربوون وە هێڕشبەرەکان زیانی بە ئۆتۆمبێل و کەشتی و کەرەستەکان گەیاندوە.
دههاکی گوتی ئارامی بۆ ناوچەکە گەڕاوەتەوە، کە دەکەوێتە دووری ی 1120 کم (694 میل) لە باشووری تارانی پایتەخت.
ئەم توندوتیژییە دوای ئەوە هات کە لە ماوەی دوو هەفتەدا لانیکەم سێ قاچاخچی سووتەمەنی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی دراوسێ کوژران و لە پێکداداندا جەماوەرێک هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی پارێزگاری خۆجێی لە شارۆچکەی سەراوان لە نزیک سنووری پاکستان.