Accessibility links

پاکێجی بوژانەوەی ئابوری بە چ جۆرێک هاوکاری ئەمەریکاییەکان دەکات


ڕۆژی هەینی سەرۆک بایدن پڕۆژە یاسای پاکێجی بوژانەوەی ئابوری و هاتنەوەخۆ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا واژۆ دەکات. ئەم پڕۆژە یاساییە بریتییە لە بڕی 1.9 ترلیۆن دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بوژانەوەی ئابوری ئەمەریکا لە کاتێکدا بەهۆی ڤایرۆسەکە زیانێکی زۆری پێ گەیشتووە. ئەم پڕۆژەیە کە بە یەکەم سەرکەوتنی یاسایی سەرۆک بایدن و هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی دادەنرێت بریتییە لە ناردنی چەکێکی 1400 دۆلاری بۆ هەر کەسێک، تەنها ئەو تاکە کەسانە نەبێت کە داهاتیان زیاتر لە 75 هەزار دۆلارە، و ناردنی 3000 بۆ 3600 دۆلار بۆ هەر منداڵێک بە پێی تەمەنەکە دەگۆڕێت. ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان لەدەستداوە هەتا مانگی 9 هەفتەی 300 دۆلار هاوکاری داراییان پێ دەدرێت. حکومەتی ویلایەتەوەکان و شارەکان 350 ملیۆن دۆلاریان پێدەدرێت بۆ هاتنەوەسەرخۆیان لە پەتاکە.

ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ساڵیادی ئەوەی کە کۆرۆنا بە پەتایەکی جیهانی ناودێرکرا.

سەبارەت بە گرنگی ئەم هاوکارییە ئابورییەو کاریگەرییەکانی بۆ سەر ئابوری ئەمەریکا دەخیلی شەمۆ ئەم وتووێژەی لەگەڵ ئازاد زەندی شارەزای کاروباری ئابوری لە ئەمەریکا سازداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:58 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG