Accessibility links

دیلان ڕەشاد: ئەوەی کە باس دەکرێت نەخشەی کوردستان لەسەر سەری پاپا دانراوە بیرۆکەی کەسێکە پێشکەشی کردووە ئێمە بڕیارمان لەسەر نەداوە


دروستکردنی نەخشەی کوردستان و وێنەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بە پول لە کاتی پێشوازیکردنی بەپێی سەرچاوەکان نیگەرانی لای تورکیای لێکەوتووەتەوە و کاربەدەستێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کە سەرپەرشتی لیژنەی دروستکردنی پول دەکات پێی وایە هیچ مەرامێکی سیاسی لەپشت ئەو کارەوە نەبووە تەنها چەند نمونە و بیرۆکەیەک بوون.

سەبارەت بە نیگەرانی و ڕەخنەکانی تورکیا لەو پولە نەخشەیەی کوردستان و وێنەی پاپا، دیلان ڕەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو پولە بەشێوەیەکی گشتی شتێکی نمایش بوو وەکو تابلویەک بوو پولی رەسمی نیە کە لۆگۆی حکومەتی هەرێمی لەسەر بێت و بواری پۆستە و گەیاندن مامەڵەی پێوە بکات، خەلکێکی زۆر لە گەنجان و بەهرەمەندان ئەوانەی لە بواری هونەری کار دەکەن چەند دیزاینی پولێک کرابوو وەکو رێزلێنانێک لە کاتی هاتنی پاپا پێشکەشی کرا و نمایش کرا و ڕاستە لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بوو".

هیچ پەیامێکی سیاسی لەپشت ئەو پولە نەخشەیەی کوردستانەوە هەبوو کە بۆ پاپا دانرا ؟

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە گووتی" هیچ مەرامێکی سیاسی لە پشت نییە تەنها چەند نمونە و بیرۆکەیەک بوون و خەڵکێک پێشکەشی کردووە، نەخشەی کوردستانی گەورە لە لای ئێمەوە درۆست ناکرێت وەکو وەزارەت، ئەمە بابەتێکی سیاسیە و ئێمە ڕێز لە ئیرادە و دەستوری عێراق دەگرین ڕێز لە وڵاتە دراوسێیەکان دەگرین بابەتێکی دەستوریە و پەیوەندی بە سەروەری عێراق و پێکهاتەکانەوە هەیە".

ناوبراو گووتیشی" ئێمە لیژنەیەکمان هەیە و لیژنەیەکی رێکخراوە و خەڵکی تایبەمەندی لە سەرتانسەری کوردستان و نوێنەری فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی تێدایە و وەزیر خۆی سەرپەرشتی دەکات و ئێمە پێشبینی هەموو شتێک دەکەین پێش وەختە، ئەو لیژنەیەش بێ ئەوەی بگەرێتە بۆ یاسا و دەستوری عێراق هیچ هێماو ڕەمزێک لەسەر پول دانانێت".

لەمیانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دیلان ڕەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا کە خۆم سەرۆکی لیژنەمە لە وەزارەت بریار لەسەر هیچ پول و دیزاینێک نەدراوە کە چاپ بکرێت و ئەوانەی کە بەکاردێن هی ساڵانی پێشترن، هەر دیزاینەک بێتە ناو لیژنە گفتووگۆی لەسەر دەکەین و هەموو شتێک ڕەچاو دەکەین ئینجا بریار لەسەر دروستکردنی پول دەدەین و تەنانەت ئەوەی کە باسیش دەکرێت نەخشەی کوردستان لەسەر سەری پاپا دانراوە بیرۆکەی کەسێکە پێشکەشی کردووە و زۆر ئاساییە ڕێزی لێ دەگیرێت بەڵام ئێمە نە بریارمان لەسەری داوە و لەکاتێک بریاری لەسەر دەدەین دەگەرێنەوە بۆ دەستوری عێراق و ڕێز لە وڵاتە دراوسێکان دەگرین و ئێمە شعوری کەس بریندار ناکەین ئیشی ئێمەش نییە نەخشەی کوردستان دیاری بکەین و ئەوە ئارەزومەندێکی پولە و بیرۆکەی پێشکەشکردووە بۆ وەزارەت"

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:07:20 0:00



.

XS
SM
MD
LG