Accessibility links

پارێزگاری هەڵەبجە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات


حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگه‌ی گووتەبێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یاند و بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی 16-3ی ئه‌م ساڵیشدا په‌رله‌مانی کوردستان بڕگه‌یه‌ک له‌ دانیشتی ئاسایی خۆیی بۆ ووتووێژ له‌سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان بکات، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند به‌ شکۆوه‌ و به‌ به‌شداری ده‌یان باڵیۆز، کۆنسۆڵ و شاندی جیاجیا ساڵیادی کیمیبارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز ڕاده‌گرین .

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی ستراتیژی و خزمه‌تگوزاری له‌ بواره‌کانی ڕێگاوبان و کاره‌با و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ و دروستکردنی پردێک بۆ پێکه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ گه‌رمیانه‌وه‌ ، هاوکات ئاماژه‌شی به‌وه‌ کرد له‌سه‌ر ئه‌رکی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی مونومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی که‌ پێویستی بوو ، بۆ ته‌واو کردنی کاره‌کانی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی دابینکراوه‌ و له‌ 16-3 دا ده‌کرێته‌وه‌.

پاریزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند له‌ ساڵی 2014 وه‌ 254 پڕۆژه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ستاون ، هیواده‌خوازن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پردی تووه‌قووت بخاته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌ی که‌ 30 ملیار دیناره‌ و له‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پاریزگاکان دابینکراوه‌،سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌واو کردنی ڕێکاره‌ ئیداریه‌کانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند پێکهینانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بابه‌تێکی هینده‌ سیاسیه‌ ، هێنده‌ بابه‌تێکی ئیداری نییە.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ ده‌ست ده‌نگی ئه‌مەریکا که‌وتوون ، 33هه‌مین ساڵیادی کیمیباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌هاوبه‌شی ئیداره‌ی پارێزگا و ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به‌جینوساید ، به‌ شداری باڵیۆز و کۆنسۆڵی ووڵاتان له‌ مه‌زاری شه‌هیدان ده‌کرێته‌وه‌ ، که‌ تێیدا ووتاری حکومه‌تی هه‌رێم و که‌س و کاری قوربانیان و ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:16 0:00


XS
SM
MD
LG