Accessibility links

دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسێی کوشتنی 61 پەناخواز لە وان


پەنابەر
پەنابەر

لە دادگایی تاوانە قورسەکانی وان دۆسێی دادگاییکردنی 12 کەس بە تۆمەتی کوشتنی 61 پەناخواز دەستیپێکرد.

لەو دۆسێیەدا 7 زیندانی و 4کەسیش کە هێشتا دەستگیرنەکراون لەگەڵ کەسێکی هەڵاتوو تۆمەتبارکران بە ڕووداوێکی کە تاییدا بەلەمێک لە دەریاچەی وان نوقم بوو و لە ئەنجامدا 61 پەناخواز لە ناویاندا دوو منداڵیش گیانیان لەدەستدا.

داواکاری گشتی ئەو کەسانەیبە "قاچاخچێتی " و " کوشتنی بە مەبەست" تاوانبار کردووە.

کۆمسیۆنی کۆچ و پەنابەرانی بارۆی وان ( ڕێکخراوی پیشەیی پارێزەران) بە مەبەستی پشتگیری کردن لە پەنابەران داوای بەشداریکردنی لەو دانیشتنەدا کردووە، بەڵام دادگا داخوازییەکەیانی ڕەت کردەوە.

پاش دەستپێکردنی دادگاییەکە تەوای تۆمەتبارەکان تاوانەکەیان ڕەتکردەوە و قسەکانی کە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کردبوونیان ڕەتکردەوە.

یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (م-ا) گوتی هیچ ئاگاداری ئەو پەناخوازانە نەبووە و گوتیشی ئەو وایزانیبوو ئەوانەی سواری ئەو بەلەمە بوون گەشتیارن. هەر حەوت تۆمەتبارەکەی دەستگیر کراون داوای ئازادکردنیان کرد.

لە ئەنجامی دانیشتنەکەدا دادگا بڕیاری دا ئەو تۆمەتبارانە جارێ ئازاد نەکرێن و دانیشتنەکەی بۆ 3 ی مانگی پێنج دوواخست.

ئەندامێکی کۆمسیۆنی کۆچ و پەنابەرانی بارۆی وان، پارێزەر بەختیار کەندەگەر ڕایگەیاند،ئەوان بە ناوی بنەماڵەی قوربانیانەوە ویستوویانە بەشداری ئەو دۆسیە بکەن، بەڵام وەک کەیسەکانی دیکە، دیسان دادگا ڕەتیکردەوە کە بەشدارییەکەیان پەسەند بکات.

ئەو گوتیشی " کاتێک ئێمە دەڕوانینە دۆسێکە هەنێک کەموکورتی بەدی دەکەین، چونکە ئەو سزایەی کەبۆ تاوانباران داواکراوە کەمە. بەڵام دادگا دەتوانێت سزایەکی قورستر بۆ تاوانباران ببڕێتەوە."

پارێزەر کاندەغەر تیشکی خستە سەر تۆمەتەکەی ئێستا و گوتیشیکە داواکاری گشتی کاری زۆری بۆ دەستگیرکردنی هەڵاتووەکە ئەنجام نەداوە.

شایانی وەبیرهێنانەوەیە لە 27 ی مانگی شەشی ساڵ 2020 لە ئەنجامی نوقومبوونی بەلەمێک لە دەریاچەی وان 61 پەنابەر گیانیان لە دەستدا.

ەیامنێرمان عارف ئەسڵان لە وانەوە زانیاری زیاترمان دەداتێ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:36 0:00



XS
SM
MD
LG