Accessibility links

ڕووڤەری نوێی ناسا بۆ هەسارەی بارام زیاتر لە 6 مەتر لەسەر خاک دەجووڵێت


کیپ کاناڤراڵ ، فلۆریدا – نوێترین ئۆتۆمۆبێلی ناسا لەسەر هەسارەی بارام بەڕێگایەکی خۆڵدا بۆ دوریی 6.6 مەتر تێپەڕی، ئەمەش یەکەم تاقیکردنەوەی هاتووچۆکردنیەتی.

دوای 2 هەفتە لەنیشتنەوەی لەسەر هەسارەکە بەمەبەستی گەڕان بەدوای بوونی ژیاندا، ڕووڤەرەکە لەبێگەی نیشتنەوەی جوڵاوە. هاتووچۆکەی بۆ ماوەی 33 دەقیقە ڕۆشتن و هاتنەوە بوە، بەشێوەیەکی ئاسان و بێ کێشە ئەنجامدراوە.

ڕچ ڕێبەر ئەندازیاری ڕێگا و شێوەی هاتووچۆکەی هەڵبژاردوە دەڵێت "ئەمە سەرەتای گەشتەکەمانە، لێرەوە دڵنیام بابەتی سەرنجڕاکێش بەدی دەکەین".

لەیەکەم هاتووچۆیدا، ڕووڤەرەکە بۆ مەودای 4 مەتر چۆتە پێشەوە، دواتر 150 پلە ئاراستەی خۆی بەلای چەپدا گۆڕیوە، دوای ئەوە 2.5 مەتر بۆدواوە گەڕاوەتەوە.

لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تاقیگەی هەڵدانی مووشک لەناسا لەباسادینا لەکالفۆرنیا وێنەی هاتووچۆکەی لەسەر بەردەکان و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

ئەندازیار ئەنیس زەریفیان ووتی "لەوباوەڕەدانیم لەوەزیاتر دڵخۆشبم کاتێک جێ‌ ڕۆشتنی تایەی هاتووچۆی ڕووڤەرەکەم بینی".

چاودێرانی هاتووچۆی ڕووڤەرەکە پشکنین بۆ سیستەمی ڕووڤەرەکە دەکەن، تائێستا هەموو بەباشی کاردەکەن، بۆ نموونە ڕۆژی 3 شەممەی رابردوو باڵی ڕۆبۆتی ئۆتۆمۆبێلەکە بۆ یەکەم جار جوڵەی پێکرا.

بەر لەوەی ئۆتۆمۆبێلەکەی بەرەو چێگای ڕووبارێکی ووشکبوو بۆکۆکردنەوەی نموونەی برد بجووڵێنرێت و دواتر گەڕانەوەی بۆ زەوی، دەبێت قەڵغانی ژێرەوەی کە بۆ پاراستنی دانراوبوو لێبێتەوە و درۆنەکەی بەناوی (ئینجنیوەتی) بۆ تاقیکردنەوە کاری پێبکرێت.

ئاندازیار ڕێبەر روونیکردەوە کە ڕووڤەرەکە لە پانتایی‌یەکدا نیشتۆتەوە ناوچەیەکی تەختە، پلانی داهاتوو دەرچوونیەتی لەو ناوچەیە و تاقیکردنەوەی درۆنەکەو لێکردنەوەی قوڵغانی ژێرەوەی. ئەمانە هەمووی دەبێت تاکۆتایی بەهار بکرێت.

لەسەر ڕێگاکانی دەبێت بۆ گەیشتن بەکۆتایی ڕوبارەکە بێ‌کێشە پێیدا تێپەڕێت زاناکان مشتوومڕیانە، ئەوەی لەسەردەمی بوونی ئاودا لەسەر هەسارەکە بەر لە 3 بۆ 4 ملیار ساڵ هەبوە.

تائێستا ڕووڤەری پێرسڤێرانس گەورەترین ئۆتۆمۆبێلی ناسایە، نۆهەم ئۆتۆمۆبێلی واڵایی‌یە، ئەمریکا لەسەر هەسارەی بارام لە 18 مانگی 2 ی ڕابردودا دایبەزاند.

لەلایەکی‌کەوە چین بەهیوایە لەچەند مانگی داهاتوودا ئۆتۆمبێلی هاتووچۆکردنی لەسەر هەسارەکە دابەزێنیت، لەئیستادا لەخوولگەی بارامدا دەسورێتەوە.

تیمی کۆشکی سپی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێن هەچ ڤاکسینێک لەبەردەستدا بوو وەریگرن

دوای ئەوەی بڵاوبوویەوە سەرۆکی شارەوانی دیترۆیت ڕەتیکردەوە ڤاکسینی جانسن ئاند جانسن بۆ کووتان بەکاربێت، تیمی تایبەتی کۆشکی سپی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هەموو ڤاکسینەکان دژ بە کۆڤید، ئەوەی لەئیستادا لەبەردەستدایە کاریگەری باشیان دژ بە ڤایرۆسەکە هەیە. هەروەها داوایان لەگەلی ئەمریکا کرد هەچ جۆرێکی لەبەردەستدا بوو بێ دوودڵیی لەخۆیانی بدەن.

لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی 5 شەممە، قایمقامی دیترۆیت دیک دۆگەن ووتی ئەو بارێکی ڤاکسینی جانسن ئاند جانسنی ڕەتکردۆتەوە ووتیشی ئەو ڤاکسینی ڤایزر بایۆ ئێن تێک و مۆدرێنای پێباشترە و باشترین بۆ گەڵی دیترۆیت هەڵدەبژێرێت.

هەرلەمبارەیەوە ڕۆژی هەینی ڕاگەێندرا کە ڕاوێژکاری تایبەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاندی سلاڤت ووتی کۆشکی سپی لەگەڵ قایمقامی دیترۆیت لەپەیوەندیدایە و تێنەگەیشتنێک هەیە. سلاڤت ووتیشی" قایمقام دۆگەن نیەتی نەبوە ڤاکسینەکە ڕەتکاتەوە، لەڕاستیدا ئەو گرفتی لەگەڵ جانسن ئاند جانسندا نیە".

شارەزای نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لەپەیمانگای نیشتمانی تەندروستیی دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی ووتی هەموو ڤاکسینەکان کاریگەری باشیان دژ بە نەخۆشیەکان و کەمکردنەوەی گیان لەدەستدان هەیە، ئامۆژگاری کرد هەچ ڤاکسینێک لەبەردەستدابوو بێ دوودڵی لەخۆبدرێت.

هەروەها بەرێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان، دکتۆر ڕۆشێڵ واڵنیسکی ووتی "ئاژانسەکە بەهیوایە ئامۆژگاریە فەرمیەکانی بۆ ئەوکەسانە بڵاوکاتەوە کە ڤاکسینەکانیان وەرگرتوە. ووتیشی "ئەو لەوە تێدەگات خەڵکی دەیانەوێت بزانن چی بکەن و چی نەکەن، بەڵام ناوەندەکە دەیەوێت دڵنیابێت ئامۆژگایە دروستەکان بڵاودەکاتەوە".

ئامۆژگاریەکانی ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان ژمارەیەکی زۆر پرسیارو وڵامی تێدایە پەیوەندیدار، وەک لەدەم و لووت کردنی دەمامک و پابەندبوونەکانی ناو فڕۆکە و هەڵسوکەوت لە ڕێستۆرانت و چێشتخانەدا و شوێنی قەرەباڵغدا.

زیاتر لە 54 ملێۆن کەس لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکادا یەکەم کووتانیان وەرگرتوە. زیاتر لە 27 ملێۆن کەس کووتانی دووهەمیان وەرگرتوە.

توێژینەوەیەک تیشک دەخاتە سەر دروستبوونی مرۆڤ

(ڕۆیتەرز) – تەکنەلۆجیاکی پێشکەوتوی تیشك نهێنی سەرنجڕاکێش دەربارەی بەبەردبوویەکی مرۆڤی دێرین ئاشکرا دەکات لە باشووری ئەفریکا بەر لە 3.67 ملێۆن ساڵ ژیاوە و بازدانێکی گرنگ لەمیژووی پەرەسەندندا دەخاتەڕوو، زاناکان ئەو بەبەردبوە بە (پێ بچووک) ناو دەبەن.

ڕۆژی 3 شەممی رابردوو ئاشکرایان کرد کە پشکنینی بەشە سەرکیەکانی بەبەردوەکەی بەباشی ماوەتەوە لە دامەزراوەی سنکروترۆنی نیشتمانی بریتانیا – دایمۆند لایت سۆرس پارێزراوە. پشکنینەکە سەنگی خستۆتە سەر کەللەسەر و بەشی پیشەوەی مێشک و دانەکانی خوارەوە و چەناگەی.

زاناکان بۆیان دەرکەتوە ئەم مرۆڤ بچووکە کە لەڕوی باێۆلۆجیەوە بێ وینەیە هی مێیەکی تەمەن گەورەیە و گرفتی زۆری لەژیانیدا بینیوە.

(پێ بچووک)کەکان بەگشتی هاوشێوەی تێکەڵاوی میمون و مرۆڤن، ئەگەرێک هەیە دەڵێت ڕەنگە باپیرانی مرۆڤبن. زانای زیندەوەرە دێرینەکان ڕان کلارک لەزانکۆی ویتواترسراند کە بەبەردبوەکەی لەساڵانی 90تەکاندا دۆزیوەتەوە لە ئەشکەوتی ستریکفۆنتین لە باکووری ڕۆژئاوای جوهانسبرگ و بەشدار لەتوێژینەوە نوێکەدا دەڵێت ئەو جۆرە ناسراوە بە ئەسترالۆبیکس برۆمسیۆس.

ئیمڵی نیودی زانای ئینترۆپۆلۆجیای دێرین، واتە زانستی پەرەسەندی مرۆڤ لەڕوی توێکاریەوە لە زانکۆی کامبردج و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکی لە گۆڤاری e-Lifeدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "لەبەشی سەرەوەی کەللەسەرەکە جێگای لولە دەمار لە ئێسکی ئیسفەنجیدا هەیەو ئەگەری هەیە بەشداربووبێت لەڕێکخستنی پلەی گەرمای مێشک و فێنککردنەوەی".

زانای تیشک تۆماس کۆنۆلی دەڵێت "زۆر ماوە لە بایۆلۆجیای هاوشێوەکانی مرۆڤی سەرەتایی تێبگەین". بۆ ئەمش ناوی(مرۆڤی سەردەم ومرۆڤی لەناوچوو)ی بەکارهێنا کە ڕۆژێک لەڕۆژان لەمێژوی پەرەسەندنی مرۆڤادا هەبوون.

(پێ بچووک) کە بەواتای بجووکی ئێسکی قاچی دێت، یەکم پارچەی بەبەردبوەکە بوە دۆزراوەتەوە، بەرزی باڵای 4 پێبوە، (130 سانتیمەتر) لەڕوی گرنگیەوە بەراوردکراوە بەبەردبووی (لوسی) بەر لە 3.2 ملێۆن ساڵ ژیاوە و ئێسکی دۆزراوەی کەمتر بوە.

هەردوو جۆر لە ڕەگەزی (ئەسترالۆبیکس)ن، بەڵام تایبەتمەندی بایۆلۆجی جیاوازیان هەیە، وەک مرۆڤی نوی و نیاندرتاڵ کە لەجۆری (هۆمۆ)ن بەڵام تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە. جۆری لوسی ناوی (ئەسترالۆبیکس ئافارینسیس)ی لێنراوە.

زانا بیۆدی ووتی "لەوانەیە ئەسترالۆبیکس باپیری ڕاستەوخۆی مرۆڤ بێت، ئێمەش پێویستمانە زانیاری زیاتر لەسەر جۆرە جیاوازەکان بزانین لە ئەسترالۆبیکس، بۆ ئەوەی بتوانین دەستنیشانیکەین و بزانین کامیان ئەگەری هەیە باوانی مرۆڤ بووبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:53 0:00


XS
SM
MD
LG