Accessibility links

سەرۆکی ئەفغانستان باس لەهەڵبژاردن و وتووێژی ئاشتی دەکات لەگەڵ تالیباندا


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی ڕۆژی شەممە لەهەوڵیدا بۆ بەرەوپێشبردنی وتووێژەکانی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان رایگەیاند حکومەتەکەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سازدانی هەڵبژاردنی نوێ و جەختیکردەوە لەوەی هەر حکومەتێکی نوێ بێتەئاراوە دەبێت لە ڕێگەی پرۆسەی دیموکراسییەوەبێت.

لە کاتی دەستپێکردنی دانیشتنێکی پەرلەماندا لە کابول، غەنی بە یاسادانەرانی راگەیاند "گواستنەوەی دەسەڵات لە رێگەی هەڵبژاردنەوە بۆ ئێمە پرەنسیپێکی بێ چەندوچوونە".

هەروەها وتیشی "ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنی ئازادو دادپەروەرانە و گشتگیر لەژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوکات دەتوانین باس لە بەرواری هەڵبژاردنەکان بکەین و بگەینە دەرەنجامێک" .

سەرۆکی ئەفغانستان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کابول چاوی کەوت بە زەڵمای خەلیلزاد نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بۆ تاوتوێکردنی ئەو ڕێگایانەی کە تەوژمەکە بەهێزتر دەکەن بۆ دانوستاندنەکانی ئاشتی کە ئێستاکە راگیراون لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان کە لە قەتەر بەڕێوە چوو. دوای گفتوگۆکانی لە کابول خەلیلزادە رۆشتووە بەرەو قەتەر.

XS
SM
MD
LG