Accessibility links

ئەو دستدرێژییانەی لە زیندانەکانی ئێراندا دەکرێنە سەر ژنان


فاتمە کەریمی

لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا نەرگس موحەمەدی جێگری سەرۆکی ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە ڕێگای ڤیدیۆ و بەیاننامەیەکەوە لە مەڕ "دەستدرێژیی سێکسی" بۆ سەر زیندانیانی ژن لە گرتوخانەکانی ئێراندا هوشداری دەدات و باس لەو دەستدڕێژیانەش دەکات کە بەرامبەر بە خۆی و زیندانییەکانی دیکە کراون.

بابەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان لە زیندانەکانی ئێراندا شتێکی نوێ نییە و بە گوێرەی قسەی چالاکوانانی ماڤی مرۆڤ و ژنان، لە سەرەتای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامییەوە تاکوو ئێستا ئەم جۆرە لە ئەشکەنجە و توندوتیژییە بەرامبەر بە ژنان و پیاوانیش لە زیندانەکانی ئێراندا ڕوودەدەن.

تەنها چەند ڕۆژێکمان ماوە بۆ هەشتی مارس واتە ڕۆژی جیهانی ژنان و بەم بۆنەشەوە ئاوڕێک لەم کێشەیە دەدەینەوە.

ئەو قسانەی لە سەر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان دەکرێن لە ناو زیندانەکانی ئێراندا تا چەندێک ڕاستن؟

ڕەگ و ڕێشەی ئەم جۆرە لە ئەشکەنجە و دەستدرێژیانە لە ناو زیندانەکانی ئێراندا بۆ چی دەگەڕێتەوە؟ ئایا باوەڕێکی ئایینی لە پشتدایە یان تەنها بۆ شکاندنی کەرامەتی ئێنسانی ئەو کەسانەیە کە ڕووبەڕووی ئەم جۆرە ئەشکەنجانە بوونەتەوە؟

ئایا ڕۆڵی ژنان وەک قوربانی ئەم جۆرە دەستدڕێژیانە لە ئێستادا بەراورد بە سەرەتاکانی هاتنە سەرکاری کۆماری ئێسلامی لە ئێراندا هیچ گۆڕاوە؟ واتە گۆڕانێک بە سەر چەمکی نامووسدا هاتوە لە ناو کۆمەڵگەی ئێراندا؟

ئەرکی کۆمەڵگە بەرامبەر بەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە چییە؟ چۆن دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکڕێت؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نوری لە بەشی کوردی دەنگی ئەەریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوان فاتمە کەریمی بنکە لە پاریس دەکات.

فاتمە کەریمی دکتورای لە بواری کۆمەڵناسی جێندردا هەیە و کۆمەڵێک وتاری هەیە لە سەر ئەو دەستدڕێژیانەی کە لە سەرەتاکانی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیدا لە زیندانەکانی ئێراندا بەرامبەر بە ژنانی کورد کراون.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:11:39 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG