Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت دانپێدانانی پێنج تۆمەتبارە


ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاکردۆتەوە دەڵێت ئەمە دانپێدانانی شێروان ئەمین نعۆ ، مەلا شڤان سەعید ، ئەیاز کەرەم ، هاریوان عیسا و گوهدار محەمەد ئەمینە. بەپێی ئەنجومەنی ئاسایش ئەو کەسانە کاری سیخۆڕییان کردووەو هەوڵی هەوڵی تێکدانیان داوە و زانیاریان لەسەر بارەگاکانی دەزگا ئەمنیەکان کۆکردووەتەوە.

لەو ڕاگەیەندراویەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا هاتووە، ئەو پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانە لە رێگەی مێسنجەرەوە دانیان بەوەدا ناوە کاریان بۆ چەند لایەن و گرووپێکی دیکەش کردووە.

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا وێنەی چەند دەستنووسێک پێشاندراوە، ئەنجوومەنی ئاسایش دەڵێت" بەپێی ئەو دەستنووسانە "کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوان پشتڕاستکراونەتەوە، شێروان ئەمین، یەکێک لە سزادراوان، زانیاری لەسەر ناو و جووڵەی بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کۆکردووەتەوە".

ڕۆژی 18ی شوبات دادگاییکردنی ئەو پێنج چاڵاکوان و ڕۆژنامەنووسانە بەڕێوەچوو لەو دانیشتنەی دادگادا بریاری شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەو پێنج کەسەدا دەرکرد.

هەرێم رفعەت لە تیمی پارێزەرانی ئەو دەستگیرکراوانە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە لەسەر تومەتبارانی بادینان، وەک خۆم کە ئەندامی تیمی بەرگری چاڵاکوان و رۆژنامەنووسانی بادینانم لێدوانم لەسەر ئەو بابەتە نییە، وە ئێمە تانەمان لەبریاری دادگا داوە ئەوەش هەر خۆی لە چوارچێوەی بریاری دادگایە، کاتێک دادگای تەمیزی هەرێم بریارەکەی یەکلایەنە دەرچوو ئیتر بریار بریاری دادگای تەمیزی هەرێمە ئێمە وەکو پارێزەر لەبواری یاسایەکە چاوەڕێی بریارەکانی دادگای تەمیزی هەرێم دەکەین هەر بابەتێکیش کە ئاماژەی پێ بدرێت ئێمە کە تانەمان لەبریاری دادگادا، تانەمان لە کۆی گشتی بابەتەکان داوە".

دوای ئەوەی کە دادگا بریاری شەش ساڵ زیندانی بۆ ئـەو ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوانانە دەرکرد کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتەوە، لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سزادانی ئـەو پێنج دەستگیرکراوە رایگەیاند، "چاودێريی ئەو پرسە دەکەین، جەخت لە سەروەریی یاسا و رێزگرتن لە سەربەخۆیيی بڕیاری دادگە و لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە."

XS
SM
MD
LG