كونسڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ گه‌یاندنی هاوكاریه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ بریندارانی چه‌كی کیمیایی گەیشتە هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی ئیداری و ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه له هه‌ردوو سێكته‌ری كشتوكاڵی و ته‌ندروستی هاوكاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكات.
ئولیڤه‌ر دیكۆ تیگنس كونسڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان له میانەی سه‌ردانێكیدا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، له‌گه‌ڵ پارێزگار و ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه كۆبوویه‌وه و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا قسه‌یان له‌سه‌ر په‌رەپێدانی هه‌ردوو كه‌رتی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی كردووه و كونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێم ئاماده‌یی هاوکاری بۆ ده‌ربڕیوون.
ئولیڤه‌ر دیكۆتیكنس كونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێم له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "ئه‌مه دووهە‌م سه‌ردانمه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و به هه‌ستێكی تایبه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه، كه له ساڵی 1988 دا كیمیاباران كرا، هه‌روه‌ها خاتوو دانیاڵ میته‌ران دوونیای هۆشیار كرده‌وه له‌سه‌ر چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه‌و من ئه‌مڕۆ هاتووم بۆ هه‌ماهه‌نگی ئێمه و ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و وه‌ک هه‌نگاوی یه‌كه‌م فه‌ڕه‌نسا هاوكاری نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، كه پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساش باسی ئه‌م هاوكارییه‌ی كردبوو، هاوكات له ڕووی سێكته‌ری كشتوكاڵه‌وه ئیمه كۆمپانیاكانمان هانده‌ده‌ین له هه‌ڵه‌بجه وه‌به‌ر هێنان بكه‌ن."
كونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێم سه‌باره‌ت به دوسیه‌ی ده‌ستگیركراوانی بادینان و ئازادكردنی هێرشه‌كه‌رانی سه‌ر د. غالب محمد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌مبه‌ر به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌بڕین له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌واناندا گوتی "ئه‌مه ڕوڵی من نییه باسی دۆسیه‌كانی دادگابكه‌م ،به‌ڵام ده‌وڵه‌تی یاسا و ئازادیه گشتیه‌كان بابه‌تێكن ئێمه گرنگی پێ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه خوازیارین ئه‌م به‌هایانه بمێنه‌وه."
هاوكاریه‌كانی كنسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێم له كاتێكدا له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بریندارانی چه‌كی كیمیایی به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و دواكه‌وتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كان ، ژماره‌یه‌كی زۆر برینداری چه‌كی کیمیایی له‌دۆخێكی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن ، نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیاییش كه 13 ساڵ دوای ته‌واوبوونی كرایه‌وه، پڕۆژه‌كه به‌هۆی گرفته‌كانی حكومه‌ت و كۆمپانیای جێبه‌جێكار وه‌ک خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه ، له ئێستادا هه‌وڵی هێنانی پزیشكی پسپۆر و ئامێری پێشكه‌وتووی بۆده‌درێت.