Accessibility links

نیگەرانی بەرامبەر سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق


وێنەی کریستیانێکی عێراقی لەبەردەم وێنەی پاپا فرانسیسدا بە ئاڵای ڤاتیکانەوە
وێنەی کریستیانێکی عێراقی لەبەردەم وێنەی پاپا فرانسیسدا بە ئاڵای ڤاتیکانەوە

پسپۆڕانی نەخۆشییە درمەکان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپا بۆ عێراق.

ئەم نیگەرانیانەش هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و بەرزبوونەوەی زیاتری تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا و سیستەمی لاوازی تەندروستی و شییانی ئەوەی عێراقییەکان بە ژمارەی زۆر کۆببنەوە بۆ بینینی پاپا فرانسیس.

کەس نایەوێت بە پاپا بڵێت سەردانەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، حکومەتی عێراقیش بە پەرۆشییەوە لەم سەردانە دەڕوانێت چونکە وەک ئاماژەیەکی گرنگ دەیبینێت بۆ ئەو ئەندازە سەقامگیرییەی لە وڵاتەکەدا هەیە.

بڕیارە ڕۆژانی 5 تا 8 ی مانگی 3 ، پاپا لە عێراق بێت، ئەمەش ئەو سەردانەیە کە کریستیانەکانی عێراق پێویستیانە وەک هاندانێکی ئاینی، هاوکاتی هەوڵەکانی ڤاتیکان بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندییەکان لەگەڵ جیهانی ئیسلامیدا.

بەڵام لە ڕوانینێکی تایبەت بە پەتاکان و ئەو پەیامانەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویدەکاتەوە، پسپۆڕان لەگەڵ ئەم سەردانەی پاپادا نین بۆ عێراق.

نیگەرانییەکانیش لە مڕۆ یەکشەممەوە زیاتر بوون، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی توشبوونی باڵیۆزی ڤاتیکان بە پەتای کۆرۆنا.

بەڵام باڵیۆزخانرەی ڤاتیکان لە ئیمەیلێکدا بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی ئسۆسیەتید پرێس نوسیویە "نیشانەکانی ئەم پەتایە لەسەر باڵیۆز میتیا لیسکۆڤار سوکن و هێشتاش بەردەوامە لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی پاپا."

لەگەڵ تووشبوونی باڵیۆزی ڤاتیکان بەم پەتایە، پسپۆڕان ئاماژەش بەوە دەکەن شەڕەکان و قەیرانە ئابورییەکان و ئاوارەبوونی عێراقییەکان، بوونەتە هۆکاری وێرانکردنی نەخۆشخانەکان و سیستەمی تەندروستی ئەو وڵاتە، ئەمە بێ لەوەی زۆربەی تووشبووە نوێیەکان بەم پەتایە لەو جۆرەن کە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.

دکتۆر ناڤید مێدنی، پسپۆڕ لە بواری ڤایرۆسدا لە نێوەندی دانافاربەر کە سەر بە زانکۆی هارڤاردە دەڵێت پێیوانییە سەردانی پاپا بۆ عێراق بیرۆکەیەکی گونجاو بێت و دەشڵێت وڵاتانی وەک سوریا و عێراق و یەمەن لە ڕەوشێکی لاوازدان و هێشتاش بەرەنگاری یاخیبوونە توندڕەوییەکان دەبنەوە.

تا ئێستا لە عێراق ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکارنەهێنراوە، بەڵام کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەڵێن ژمارەیەک ڕێوشوێنی تایبەت دەسەپێندرێن لەوانە، دانانی دەمامک و دورایی نێوان خەڵک و سنوردانان بۆ پێشوازییەکان و دانانی بنکەی زیاتر بۆ تاقیکردنەوە تەندروستییەکان.

ڤاتیکان دەڵێت هەنگاوی پێویست گیراونەتەبەر، پاپا و ئەوانەش کە یاوەری دەبن لە سەردانەکەیدا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

پاپا فرانسیس، پێشتر ئاماژەی بەوە کردبووسوورە لەسەر سەردانکردنی عێراق، تەنانەت ئەگەر زۆربەی عێراقییەکانیش لە ڕێی تەلەفزیۆنەوە بیبینن تا خۆیان لە پەتای کۆرۆنا بپارێزن.

پاپا لە لێدوانەکانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی کاسۆلیک دەڵێت "ئەوەی گرنگە، عێراقییەکان پاپا دەبینن لە وڵاتەکەیاندا."

XS
SM
MD
LG