Accessibility links

باڵیۆزی ڤاتیکان بۆ عێراق توشی کۆرۆنا دەبێت


.

باڵیۆزی ڤاتیکان بۆ عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و وەک دەگوترێت پێناچێت ئەم تووشبوونەی باڵیۆز میتیا لیسکۆڤار، کاریگەری بکاتە سەر سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپا بۆ عێراق.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئیتالیایی و کاربەدەستێکی عێراقی، هەواڵی توشبوونی باڵیۆزی ڤاتیکانیان بە ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس ڕاگەیاندووە.

بڕیارە پاپا ڕۆژی 5 مانگی 3 سەردانی عێراق بکات بکات و ئەمەش دەبێتە یەکەم سەردانی پاپا لە مێژوودا بۆ عێراق کە لە 40 ساڵی ڕابردوودا چەندان شەڕ و ململانێی و توندوتیژی بە خۆوە بینیوە.

باڵیۆز لیسکۆڤار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی ژمارەیەک پارێزگای عێراقی کردووە وەک خۆئامادەکردن بۆ ئەم سەردانە مێژووییەی پاپا.

پاپا ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتووە و بە هەمان شێوە ئەو دەیان ڕۆژنامەوان و بەپرسانەی یاوەری پاپا دەکەن لەم سەردانەیدا.

تا ئێستا عێراق کە ژمارەی دانیشتوانەکەی بە 40 ملیۆن مەزەندە دەکرێت، ڤاکسینی دژە کۆڤید 19ی پێنەگەیشتووە و لەم هەفتەیەی ڕابردووشدا ڕێوشوێنی نوێی گرتۆتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری شەپۆلی نوێی پەتاکە.

سەرچاوەکان ئاماژە دەکەن بەوەی تا ئێستا لە عێراق زیاتر لە 692 هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 13383کەسیش بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG