Accessibility links

ناسر باباخانی: پەیامەکەی ئەمەریکا بۆ ئێران ئەوەی سەلماند کە تەنها بە گۆڕینی سەرۆک سیاسەتی دەرەوەیی ئەمەریکا ناگۆڕێت


لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە هەردوو گروپی چەکداری کەتائیب حزبوڵڵا و کەتائیب ئەلشوهەدای سەر بە ئێرانی لە سوریا کردە ئامانجلە وەڵامی هێرشە موشەکییەکانی ناوەڕاستی مانگی دوو بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە کەلۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند "هێرشەکان لەسەر فەرمانی سەرۆک بایدن کراون و دڵنیایە لە ئامانجانەکان کە ئەو گروپە چەکدارە شیعەیانەن، ئەوانەی هێرشە موشەکیـیەکەی 15 ی مانگی دووی سەر شاری هەولێریان ئەنجام دا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی بەڵێندەرێکی سیڤیل و برینداربوونی سەربازێکی ئەمەریکایی و ژمارەیەک سەربازی هاوپەیمانان".

ڕۆژێک پاش ئەم هێرشەش ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا لەسەر کوشتنەکەی ڕۆژنامەوان جەمال خاشوقچی بڵاوکرایەوە، کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە دەستگیرکردن یان کوشتنی ئەو ڕۆژنامەوانە بەرهەڵستەی پەسەند کردووە.

ئایە ئەم دوو پەیامە بۆ دوو وڵاتی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ناوکۆکی قوڵیان لەگەڵ یەکتردا هەیە چۆن لێکدەدرێتەوە؟

ناسر باباخانی لێکۆڵەری سیاسی و مامۆستای زانکۆ بنکە لە ڤێرجینیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا کاتێک باس لە پەیامەکەی ئەمەریکا بۆ ئێران دەکات دەڵێت " ئەم پەیامە ئەوەی سەلماند کە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمەریکا تەنها بەهۆی گۆڕینی سەرۆک کۆمارێک ئاڵوگۆڕی بەسەر نایات لە بارەی ستراتیژییەوە." بەڵام پێی وایە پەیامەکە بۆعەرەبستانی سعودیە نەرم تر بوو لەوەی ئێران و جیاواز بوو.

دەقی وتووێژەکەی دەخیلی شەممۆ لەگەڵ ناسرا باباخانی

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:05 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG