Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: کۆنفرانسی ئایندەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


وەک بەشێک لە چالاکییەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد "کەنەکە" چوارهەمین کۆنفرانسی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و چەند پانێڵێک لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایانی بوارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەبران.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پیلان و بەرنامەی ناجۆری هەیە بۆ فەرامۆشکردنی ناوچە کوردییەکان لە وڵاتەکەدا و وەک زۆرێک لە چاودێر هاوڕان و دەڵێن کۆماری ئیسلامی هەمیشە لە بیانویەک دەگەڕێت بۆ زەوتکردنی زیاتری مافەکانی نەتەوەکانی تر لە ئێراندا و بە تایبەتیش بۆ داماڵینی هەموو مافەکان لە کورد.

لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکاندا، ناوی ئێران لە ڕیزبەندییەکانی سەرەوەدایە بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردن و لەسێدارە دانیش.

کورد لە ئێراندا مافی نەدراوەتێ تەنانەت بە زمانی خۆی بخوێنێت، بوژاندنەوەی ئابوری لە کوردستانی ئێراندا نییە، پەرەسەندن و پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە لە ڕۆژئاوای ئێراندا (کوردستانی ئێران) ئەوەندە کەمن، دەچنە خانەی نەبوونەوە.


میوانی بەرنامە:

کوێستان داودی، چالاکوانی سیاسی

پسپۆڕانی سیاسی ڕای جیاوازیان هەبووە لە کۆنفرانسەکەدا لەسەر ئایندەی سیاسی و چۆنییەتی هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی ئایندەی کورد لەو وڵاتەدا.

دۆسێکانی تایبەت بە ژنان و ژینگە و کارگوزارانیش لەم کۆنفرانسەدا بە تێروتەسەلی باسیان لەسەر کرا.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەشدا ژمارەیەک خاڵ جەختیان لێکراونەتەوە، لەوانە؛ شەرمەزارکردنی سیاسەتی سێدارە و سەرکوتکاری، ئاگادارکردنەوەی نێوەندە نێو نەتەوەییەکان لە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆڵ بینینی زیاتر بۆ لێکنزیک کردنەوەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکتر.
کوێستان داودی، چالاکوان کە یەکێکە لە ڕێکخەرانی کۆنفرانسی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:00 0:00


XS
SM
MD
LG