Accessibility links

تەقە لە وەزیری ناوخۆی لیبیا دەکرێت


وەزیری ناوخۆی لیبیا
وەزیری ناوخۆی لیبیا

گەورە کاربەدەستێکی لیبیایی دەڵێت کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە لە حکومەتی تەرابلوس کە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دانیپێدانراوە، درواەتە بەر دەستڕێزی گوللە.

ئەو کاربەدەستە دەڵێت ژمارەیەک چەکدار تەقەیان لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی فەتحی باشئاغا کردووە و بەلانیکەم یەکێک لە پاسەوانەکانی بریندارە.

وەزیری ناوخۆی حکومەتەکەی تەرابلوس لەو هێرشە دەربازی بووە پاش ئەوەی پاسەوانەکانی هاتوونەتە دەست لە هێرشبەرەکان و یەکێکیان لێ کوشتوون و دووانی تریشیان دەستگیرکردووە.

ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تەرابلوس، ئاماژەیە بۆ ناجێگیری ئاسایشی لەو وڵاتەی باکوری ئافریکادا.

وەزارەتی ناوخۆی لیبیا دەڵێت باشئاغا لە ڕێی گەڕانەوەیدا بووە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی جەنزور، کاتێک چەکدارەکان تەقەیان لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کردووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەو هێرشە بە مەبەستی کوشتنی وەزیری ناوخۆ بووە."

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فەتحی باشئاغا لەگەڵ موستەفا ساناڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی نەوتی لیبیادا کۆبۆتەوە بۆ باسکردنی باری ئاسایشی لە دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتەکەدا و هەروەهاش چۆنییەتی بەهێزکردنی سەربەخۆیی ئەنجومەنی سەرچاوە سروشتییەکانی لیبیا بۆ دڵنیابوون لە دابەشکردنی یەکسانانەی سامانەکان بەسر هاوڵاتیانی لیبیاییدا.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە.

ڕیچارد نۆرلاند، باڵێۆزی ئەمەریکا بۆ لیبیا، ناڕەزایی دەربڕیووە بەرامبەر ئەم هێرشە و داوای لێکۆڵینەوە دەکات تا ئەوانەی هێرشەکەیان کردووە بەرپرسیار بکرێن لە دادگادا.

XS
SM
MD
LG