Accessibility links

سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە تارانە


ڕافائێل گرۆسی، سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
ڕافائێل گرۆسی، سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی

ئێران دەڵێت "وتووێژێکی بابەتیانە و ئەرێنی" هەبووە لەگەڵ سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی.

کازم غەریبئابادی، باڵیۆزی ئێران بۆ دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی کە بەشداربووە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا لە تاران، دەڵێت " ئێران و ئەم دەزگا چاودێرەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتوێژێکی چڕ و پوختیان کردووە و وتووێژەکان لەسەر بنچینەی ڕێزی هاوبەش بووە و ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیەش درەنگانێکی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاودەکرێنەوە."

ڕافائێل گرۆسی، لەم سەردانەیدا بۆ تاران لەگەڵ سەرۆکی دەزگای ئەتۆمی ئێراندا کۆبۆتەوە. ئەم کۆبوونەوەیەش چەند کاتژمێرێک بەر لەو دوا وادەیە بووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران داینابوو بۆ سنوردارکردنی پشکنینەکانی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، وەک دەڵێت ئەگەر بێتوو ئەمەریکا سزاکان لەسەر ئێران هەڵنەگرێت ئەوا پشکنینەکان سنوردار دەکات.

ئەم سەردان و کۆبوونەوەیەش لە نێوەندی هەروادێ زیاتربوونی هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک بایدن و زلهێزەکانی ئەوروپادایە بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێراندا مۆرکرا.
ئەم ڕێککەوتنە لە لێواری داڕماندا بووە، بەهۆی کشانەوەی واشنتۆن، بە بڕیاری دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا.

سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی درەنگانێکی ڕۆژی شەممە گەیشتە تاران و زوویەکی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی دەزگای ئەتۆمی ئێراندا کۆبووەوە.

چەند مانگێک لەمەوبەر، ئەندامانی پەرلەمانی ئێران ئەم دوا وادەیە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دانرا و هەڕەشەی ڕاگرتنی پشکنینەکانیان دەکرد بەڵام ئێرانییەکان دەشیانگوت کارەکانیان لەگەڵ دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیدا ڕاناگرن و هەروەها پشکنەرەکانیش دەرناکەن.

تاران ئەم دەزگایەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاگادارکردبووەوە لەوەی "کاری خۆبەخشانەی ڕوونی و ئاشکرایی بەرنامە ناوکییەکەی" ڕادەگرێت و بەتایبەتیش سەردانی پشکنەران بۆ ئەو دامەزراوانەی بە دامەزراوی ناوکی دانانرێن، لەوانە بنکە لەشکرییەکانی گومان هەیە پەیوەندییان بە جموجۆڵی ناوکی ئێرانەوە هەبێت، ئەگەر بێتوو ئەمەریکا سزاکانی دانۆڵد ترامپ سەپاندبوونی، هەڵنەگرێت.

بڕیارە، موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەگەڵ گرۆسی کۆببێتەوە.

درەنگانێکی ئەمڕۆش یەکشەممە، پاش کۆبوونەوەکانی، سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دەکات.

XS
SM
MD
LG