Accessibility links

گوڵستان سەعید: جێگای مەترسیە دادگایی‌کردنی دەستگیرکراوانی بادینان چەکدارێکی زۆری لێبێت


گوڵستان سەعید، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
گوڵستان سەعید، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

هەفتەی ڕابردوو چەند ڕۆژنامەوان و چالاکوانێکی مەدەنی بەتۆمەتی سیخوڕی پەپێی بەندێکی یاسای ژمارە 21 ساڵی 2003 لەدادگا سزا دران. ئەم بڕیارەی دادگا لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و شەقامی کوردیدا ناڕەزایی لێکەوتەوە و دەڵێن دەستتێوەردان لە دادگادا هەیە و سزاکان ناڕەوایە.

گوڵستان سەعید ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ و یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی بەدوداچوون بۆ کەیسی دەستگیراوەکان دەکات دەڵێت "هەرێمی کوردستان هەمیشە بانگەشەی ئەوە دەکات دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ دەپارێزێت، لەچوارچێوەی ئەوەیشدا ئازادی ڕادەڕبڕین و ڕۆژنامەوانی و خۆپیشاندان کە بەیاسا ڕێکخراوە، ئەمەش دروشمی هەموو پارتە سیاسیەکان و دەسەڵاتی ئیستای هەرێمە، ئەگەر ئەمانە بەکردار جێبەجێ نەکرێت دەبێتە مەترسی بۆ ئەم ئازادیانە".

خاتوو گوڵستان دەشڵێت "2 ڕۆژ چووینە دادگا و بینیمان ژمارەیکی زۆر چەکدار کۆنترۆڵی دادگاو ڕێڕەوی دادگایان کردبوو، نەیاندەهێشت هیچ کەسێک هاتوچۆ بکات، ئەگەر ئێمەش پەلەمانتار نەبووینایە ڕێگایان پێنەئەداین".

دەربارەی گفتووگۆی لەگەڵ کەسوکاری گیراوەکان خاتوو گوڵستان دەڵێت" پێیان وتین بەشێوازی ناشرین و قسەی نادروست لەدادگا دوریان خستونەتەوە و پێیان وتوون ئێوە تێکدەرن و سیخوڕن".

دەربارەی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی دەڵێت" لەبەر دەمی هەمووماندا، ئەندام پەرلەمان و پارێزەر و دادوەر و داواکاری گشتی و ێۆنامی و ڕێکخراوی (سی پی جەی) و ژمارەیەک ئەندامی ڕێکخراوەکان، شێروان شێروانی ووتی ئەوەی بۆ ئەو نووسراوەتەوە لەناو ئیفادەکانیدا هەمووی بەهۆی هەڕەشە بوە و تەنانەت هەڕەشەی ناموسیان لێکردوە، لەناو دادگا هاواری کرد و وتی "ئەگەر ئێوە هەڕەشەی هاوسەرتان لێبکەن کە تەعەدای لێبکرێت هەڵوێستان چی دەبێت".

زانیاری زیاتر لەدەقی گفتووگۆکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:00 0:00


XS
SM
MD
LG