Accessibility links

کاکەیی: بەڕاستی ئێستاکە ئێمە لە نێوان دوو بەرداشین، بەرداشی داعش وبەرداشی بێ کەڵکی ونەزانی ڕەفتارکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی


زۆربەی کاکەییەکان نیشتەجێی ناوچە کێشەلەسەرەکانن، بەتایبەتی کەرکووک و لادێکانی باشووری کەرکووک وهەندێک ناوچەی پارێزگای دیالە ودەوروبەری خانەقین. کاکەییەکانی ئەوناوچانە، ماوەیەکە کراونەتە ئامانجی هەڕەشە وهێرشەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و چەکدارانی نەناسراو لە هەرێمەکەدا.

ئەو هێرشانە بەتایبەتیش لەدووای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ئەوپەڕی پەرەیانسەندووە، ئەوکاتەی هێزەکانی حکومەتی عێراقی و هێزەکانی حەشدی شەعبی شیعەکان دەستیان بەسەر ئەو ناوچە جێناکۆکانەدا گرت کە لەوەتەی هێرشەکەی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی لەشام وعێراق ناسراو بەداعش لەباکووری عێراق لەساڵی 2014وە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستاندابوون.

هێزێکی پێشمەرگەی کاکەییەکان ناوچەکانی خۆیانیان دەپاراست، بەڵام لە دووای 16ی ئۆکتۆبەرەوە ئەو هێزە نەماوە وناوچە کاکەییەکان کەوتوونەتە بەرهەڕەشە وپەلاماری داعش وچەکدارە نەناسراوەکان. بەهۆی ئەو هێرشانەوە دانیشتوانە کاکەییەکان زۆربەی گوندەکانی خۆیانیان چۆڵکردووە وبەردەوامیشن لەچۆڵکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی باب وباپیرانیان.

ڕەجەب عاسی کاکەیی چالاکوانی کاکەیی بە بەرنامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکای گوت ئەو هێزە ئاسایشییەی عێراقی کە لەساڵی 2018 هاتنە ناو گوندەکانی کاکەییەکانەوە ڕەفتاری دەمارگیریان لەگەڵ گوندنشینەکاندا دەکرد وخەڵکیان نارەحەت دەکرد وپێیان دەگوتن ئێوە جوداخوازن وئێوە دژی یەکپارچەیی خاکی عێراقن " واتە باجی کردەوەی پارتییەکوردەکان وباجی ئەوەمان دەدا کە ئێمە مافی چارەی خۆنوسینمان بووە وخەڵک لەڕیفراندۆمدا بەشداری کردووە". هەروەها گوتیشی " خۆ ئەمە پرسیاڕێکی زۆرسادەبوو، تۆ لەگەڵ سەربەخۆی کوردستانی یان نا؟ ئەمە ئەوە ناگەیێنێت هێزێک بهێنیتە ئەو سنوورانەوە بەچاوی ڕەفتاری ڕق وتۆڵەوە مامەڵە لەگەڵ خەڵکەکەدا بکەن. بەخەڵک بڵێن بڕۆن مەسعود بارزانی سەرۆکتانە وئەو بەکارتان بێت. بڕۆن بۆ ئێوە لێرە دەژین، بڕۆن بۆ هەولێر بۆ سلێمانی بۆ هەرێمەکەتان. ئەمە ڕەفتارو قسە وقسەڵۆکی ئەو هێزە سەربازیانەیە، بەتایبەتی پۆلیسی ئیتحادی ودوواتر هێزی سوپای عێراقی، ئەمە لە داقوقدا ولە خانەقینیش بەهەمان شێوە بووە."

ڕەجەب کاکەیی هەروەها دەشڵێت "هەمووان ئەوە دەزانن کە کاکەیی بەنەتەوە کوردن و باوەڕییەکی جیاوازی هەیە لە باوەڕی ئایینی پیرۆزی ئیسالامی. ئێمە هەڵگری باوەڕێکی تایبەتین بەخۆمان. باوەڕەکەمان بووەتە هۆکاری بیانوەی ئەوەی کە هێرش بکەنەسەرمان."

بۆچی داعش بەتایبەتی کاکەییەکانیانی کردووەتە ئامانجی هێرشەکانی؟ ئەو چەکدارە نەناسراوانە کێن کە بەردەوام هەڕەشەیان لێدەکەن؟ بۆچی هێزی ئاسایشی عێراقی کە کۆنتڕۆڵی ئەوناوچانەیان لەژێر دەستدایە بەباشی پاسەوانیان ناکەن؟ ئەم پرسیارانەوە کۆمەڵێک پرسیاری تر لە بەرنامەی هەلەو واشنتندا حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا ڕووبەڕووی ڕەجەب عاسی کاکەیی چالاکوانی کاکەیی و سەرۆکی رێکخراوی میسرا بۆ پەرەپێدان و رۆشنبیریی یارسان، دەکاتەوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:29:48 0:00


XS
SM
MD
LG