Accessibility links

داهاتووی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و زلهێزانی جیهان


کامەران مەتین
کامەران مەتین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئامادەیە لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنەکەدا بەشداری بکات.

نێد پرایس پاش کۆبوونەوەیەک کە وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا بە میوانداری پاریس تیایدا ئامادەی بوون، ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندووە.

بە پێی هەواڵەکان، تۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی ئەوروپا بەشدار لە ڕێککەوتنەکەدا ڕایگەیاندووە کە بەڕێوبەرایەتی جۆو بایدن ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران بۆ گەڕانەوەی بۆ سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015.

هەروەها حکومەتی ئێرانیش لە دوایین کاردانەوەیدا ڕایگەیاند کە ئێران بە هەنگاوەکانی ئەمەریکا رازییە و دەڵێت بەڵام بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی وتوویژەکان دەبێ ئەمەریکا هەموو سزاکانی سەردەمی ترامپ لە سەر ئێران دەستبەجێ لاببات.

ئەمەریکا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە سنووردارکردنی جموجۆڵی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان لە نیویۆرک کەم بکاتەوە و هاتوچۆیان بۆ ئاسان بکات.

لە لایەکی دیکەشەوە بڕیاری پێشووی ترامپ کە داوای گەڕانەوەی ئۆتۆماتیکی هەموو سزاکان یان چالاککردنی مکانیزمی ماشەی کردبوو لە نەتەوە یەکگرتوەکان، بەڕێوبەرایەتی بایدن داواکەی وەرگرتوەتەوە.

ئایا هەموو ئەمانە هەڵکردنی چرای سەوزی بایدنە بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستاندن؟

پەرلەمانی ئێران لە یەکی مانگی دوانزەدا بڕیارێکی دەرکرد کە لە لایەن شورای نیگهبانی ئەو وڵاتەشەوە پەسەند کراو بە پێی بڕیارەکە، پەرلەمانی ئێران حکومەت ناچار دەکات کە پشکێنەرانی ئاژانسی ئەتۆمی لە ئێران دەربکرێن ئەگەر بێتۆ تا ٢١ ئەم مانگە ئەمەریکا سزا دارایی و بانکی و نەوتییەکان لە سەر ئێران لانەبات.

بەم مەبەستەش لەم هەفتەیەدا رافایڵ گرووسی،بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئه تۆمی ڕایگەیاند بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا گەشتێک بۆ ئێران بکات و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە لە سەر پرسی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران گفتوگۆ بکات. ئایا ئەم گەشتە ئێران لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان پاشگەز دەکاتەوە؟

هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە بایدن بۆ دڵخۆشکردنی کۆمارییەکان و جۆرێک یەکگرتنەوەی نیشتمانی کە یەکێک لە درۆشمە سەرکییەکانی هەڵبژاردنیشی بووە، لە بەرامبەر ئێراندا خەتێکی تووند لەوانەیە بگەرێتەبەر و هاوڕابێت لەگەڵ کۆماریخوازەکاندا؟ ئەم بۆچوونە تا چەند دەتوانێت ڕاست بێت؟

گەر ئێران لە زمانی هەڕەشە و پێشێلکارییەکانی دەستهەڵنەگرێت، ئایا ئەگەری ئەوە هەیە ئەوروپاش هاودەنگ و هاوپەیمان لەگەڵ ئەمەریکا لە بەرامبەر ئێرانەوە بوەستنەوە؟

ئێسرائیل ڕایگەیاندووە لەگەڵ ئەوەدا نییە کە ئەمەریکا بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و دەڵێت لەگەڵ ئەمەریکادا لەو بارەیەوە لە گفتوگۆدایە، ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی و پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل لەوانەیە چۆن بجوڵێتەوە؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نوری لە دەنگی ئەمەریکای بەشی کوردییەوە لە واشنتن لەگەڵ کامەران مەتین مامۆستای زانکۆی ساسێکس لە بەشی پەیوەندی نێودەولەتیدا لە بەریتانیاوە گفتوگۆی کردوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:50 0:00
Direct link



XS
SM
MD
LG