Accessibility links

وه‌زاره‌تی کاره‌بای هه‌رێم: توانای به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌ هه‌رێمدا له‌ زیاد بووندایه‌ و یه‌ک پێوه‌ری زیره‌ک له‌ کورستاندا داده‌نرێت


وه‌زیری کاره‌بای هه‌رێم له‌ میانەی سه‌ردانێکیدا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌که‌یان توانایی 6 هه‌زار و 700 مگاوایتی له‌ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌ ناوخۆیی هه‌یه‌ و ڕاکێشانی کاره‌با له‌ وڵاتی ئێران ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێت پێدانی کاره‌بای نشتیمانی به‌سه‌رجه‌م پارێزگاکان وه‌ک یه‌که‌ و له‌ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌یاندایه‌ کێشه‌ی سوته‌مه‌نی وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌م ساڵدا چاره‌ره‌سه‌ر بکرێت .

که‌مال محمد ساڵح وه‌زیری کاره‌بای هه‌رێم، له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "وه‌زاره‌ته‌که‌ی ڕاکێشانی تۆڕی کاره‌با له‌ ئێران ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ و له‌ ئێستادا له‌ توانایدایه‌ 6 هه‌زار و 700 مێگاوایت کاره‌بای ناوخۆی هه‌یه‌ و کێشه‌ی سوته‌مه‌نی وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیش، له‌ ڕێگای وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کانه‌وه‌ بڕی سوته‌مه‌نی وێسته‌گه‌کان زیاتر ده‌کرێن ".

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی ده‌نگی ئه‌مەریکادا سه‌باره‌ت به‌ بڕی پێدانی کاتژمێره‌کانی کاره‌با به‌ پارێزگاکانی هه‌رێم و جیاوازی کردن له‌نێوانیاندا ، وه‌زیری کاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند "له‌ ڕووی ڕێژه‌وه‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکان وه‌ک یه‌ک وان و ڕیژه‌ی پێدانی کاره‌بای سلێمانی و دهۆک له‌ هاویندا کاره‌بایان زیاتره‌ و هه‌ولێر له‌ زستاندا کاره‌بای زیاتر به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت ."

که‌مال محمد ساڵح وه‌زیری کاره‌بای هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند "پڕۆژه‌ی سمارت میته‌ر له‌ بری جۆزه‌ی 16 ئه‌مپێر له‌ داهاتوودا له‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌ک پێوه‌رێکی زیره‌ک داده‌نرێت ، تائێستا چوارسه‌دو هه‌شتاو یه‌ک هه‌زاردانه‌ی دانراوه‌ و تاکۆتای ساڵ له‌ هه‌موو کوردستاندا داده‌نرێت ".

له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌کار بووه‌ و به‌ وته‌ی وه‌زیری کاره‌بای هه‌رێم به‌رێوبه‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ و دابه‌شکردن و کونترٍولکردن و چه‌ند به‌ڕیوبه‌رایه‌تیه‌کی دیکه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کرێنه‌وه‌.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:17 0:00


XS
SM
MD
LG