Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە مەقادیشۆ کەسێک دەکوژرێت و چەند کەسێکی تریش بریندار دەبن


هێرشبەرێکی خۆکوژ پاش تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کەسێک دەکوژێت و بەلایەنی کەم 7 هاوڵاتی سڤیلیش برینداردەکات لە دەرەوەی بنکەیەکی پشکنین لە نزیک کۆشکی کۆماری لە مەقادیشۆی پایتەخت بەپێی لێدوانی پۆلیسی مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ.

هەروەها لە تەقینەوەکەدا زیاتر لە دەیان ئۆتۆمبێل تێکشکێنران.

سادق عەلی عەدان وتەبێژی پۆلیس ڕایگەیاند، هێرشبەرەکە فەرمانی پۆلیسی فەرامۆشکرد بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەکەی و هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لێکرد لە کاتێکدا ئەو خەڵکەی لە شوێنەکەدا بوون ڕایان دەکرد تا ژیانی خۆیان بپارێزن.

تەقینەوەکەی ئەمرۆ شەممە هاوکاتی مشتومڕی سیاسەتمەدارانی سۆماڵە لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی نیشتیمانی.

وەها بڕیار بوو دەنگدانەکە لە ڕۆژی 8ی مانگی دوو بکرێت، هەندێکیش باس لەوە دەکەن کە محەمەد عەبدوڵاهی محەمەد سەرۆک کۆمار زیاتر لە ماوەکەی خۆی لە سەرۆکایەتیدا ماوەتەوە.

گروپی توندڕەوی ئەلشەباب کە سەر بە تۆڕی تیرۆریەکەی ئەل قاعیدەن و بنکەیان لە سۆماڵیایە زۆرجار ناوچە ناسراو و دیارەکانی مەقادیشۆ بە ئامانج دەگرن، هەروەها هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکەکانی دەنگدانیان کردووە.

XS
SM
MD
LG