Accessibility links

زانیارییەکان لە سەر کوتانی ڤاکسین لە ئێران


لەم هەفتەیەدا ئێران دەستی بە کوتانی ڤاکسینی دژە کۆڤیدی سپۆتنێک ڤی لە دروستکراوی ڕوسیا دەکات.

کیانۆش جەهانپور، بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە کە کوتانی ڤاکسینەکان بە 1000 کەس لە ڕۆژێکدا دەستپێدەکات و دواتر بەپێی هەڵسەنگاندنی سیستمەکە بە شێوەیەکی خێرا کۆتانەکان زیاتر دەکات.

کڕینی ڤاکسینی دژە کوڤید-19 لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بە هۆی تاخیربوونی و هەروەها بە هۆی جۆرەی ڤاکسینەکەوە بۆتە هۆی مشتومڕی زۆر لەلایەن خەڵک و کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

زانیارییەکان لە سەر ڤاکسینی سپۆتنێک ڤی ڕووسی چین و چەندە ئەم ڤاکسینە جێگای مەترسی یان دڵنیاییە؟

لەم هەفتەیەدا حەسەن ڕوحانی ڕایگەیاند کە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو %75 یئەو خەڵکانەی کە مەترسیان لە سەرە دژ بە ڤایرۆسەکە دەکوترێن دەکرێن، ئایا ئەو کەسانەی کە مەترسییان لەسەر چ کەسانێکن؟

بڕی ئەو ڤاکسینەی کە ئێران کڕیویەتی زۆر کەمە، بە پێی وتەکانی وتەبێژی وەزارەتی تەندورستی ئێران سەرەتا بە هەزار کەس دەستیان کردوە بە کوتانی ڤاکسینەکە و گەر تەنانەت هەر بەم شێوەیەش بەردەوام بن ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینە دەبن زۆر کەمترە بەراورد بە هەشتاد ملیون دانیشتوی ئەو وڵاتە. جیا لەو قسە و باسانەی کە لە سەر ڤاکسینەکەیە، ڤاکسینە کردنی ئەم ژمارە کەمە لە خەڵک دەتوانێت کاریگەری هەبی لە پێشگرتن بە کۆڤیدی -19؟

وەزیری تەندروستی ئێران بەڵێنی داوە کە تا دوو بۆ سێ مانگی دیکە ئێران دەبێتە جەمسەرێکی گەورە و بەرچاوی بەرهەمهێنانی ڤاکسین. تا چەند ئەم قسانە لەگەڵ واقیعی ئێراندا نزیکن؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نوری لە دەنگی ئەمەریکای بەشی کوردییەوە گفتوگۆی کردووە لەگەڵ دکتور ئالان فتوحی، پسپۆڕی دەرمانناسی پزیشکی لە سوید.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:34 0:00


XS
SM
MD
LG