Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: خۆشی شەوقی


با پێکەوە بگەڕێینەوە بۆ سەروەختێکی دێرین و لەو وێنانە بڕوانین کە مرۆڤ لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان و پەرستگا کۆنەکان و شوێنەکانی تریشدا بۆیان جێهێشتووین.

بەپێی ڕای زۆرێک لە لێکۆڵەر، دەشێت هەر یەکێک لەو وێنانە ئاماژەبن بۆ بیرکردنەوە و ڕوانینەکانی لەو سەروەختە دێرینەدا هەبوون و هەروەها دەشێت وەک سەرەتایەکیش بۆ مێژووی هونەری شێوەکاری لێیان بڕوانرێت.

لە پشت هەر تابلۆیەکەوە، حیکایەتێک هەیە و بە زمانی ڕەنگ دەنوسرێتەوە، لە هەر گێڕانەوەیەکیشدا، تابلۆ بە ڕەچەڵەکی خۆی ئاشنامان دەکات و دەمانبات بۆ لێکدانەوە و شرۆڤەکارییەکانی کلتور و فەرهەنگە جیاوازەکان و پەیوەندییەکانی نێوان کلتورە جیاوازەکانیشمان پێدەناسێنێت.

هونەری شێوەکاری، بەردەوام لە خۆ نۆژەنکردنەوەدایە، هەر ئەم خۆنوێکردنەوەیەش لەگەڵ ڕەچاوکردنی تەواوی بەشەکانی تری هونەر و زانست و ئەدەب و کردە هزرییەکانی تردا، وەهای کردووە پەیوەندییەکانی ئەم هونەرەمان ڕۆژ بە ڕۆژ تۆکمەتر بێت و هەروەها لە گەشەکردنێکی بەردەوامیشدا بێت.

ڕەنگەکان، وەک ئاگردانێکی شەوانی شەختەبەندی زستانێکی دڵ ڕەق، لە دەوری خۆیانمان کۆدەکەنەوە و چیرۆکە پیرۆزەکانی ژیانمان بۆ دەگێڕنەوە و ڕاڤەی سنورەکانی تابلۆکانمان پێنیشاندەدەن.

ڕەنگەکان، بیرمان پێدەکەنەوە و دەمانبەن بۆ سروشت و سەرگوروشتەکانی مێژووی کۆن و نوێمان دەخەنە بەرچاو؛ وەک خۆشی شەوقی هونەرمەندی شێوەکار،لە تابلۆیەکی هونەرییدا ژانی بێدەنگ و سوتانی دارستانەکانمان بۆ باس دەکات، یان ئەو تابلۆ زیندووەی بە ڕەنگی خاکەوە دەڕژێتە ناو ئەنفال و خەونی ئەو مرۆڤانەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە نەیانزانی بۆچی دوور لە نیشتمان بوونە فریشتە! نەیانزانی بۆ کرانە کۆی زوخاڵ....

هونەرمەند خۆشی شەوقی، بە شێوازێک کاری هونەریانەی خۆی دەکات، دەکرێت بە سانایی بڵێم، سنورەکان لەبەردەم ڕەنگ و بیرکردنەوەشیدا ناهێڵێت و ڕۆ دەچێتە نێو ڕەنگاڵەیی نیشتمانی دایک، خەیاڵ بە ڕەنگە ڕاستگۆکان ڕەنگ دەکات.

خەونی هونەریی خۆشی شەوقی دەمانخاتە بەردەم خوێندنەوەیەکی بابەتیانەی ئەم هونەرمەندە، وەک ئەوەی ناکرێت لە تەماشاکردن و قاڵبوونەوەکانماندا لە تابلۆ و لە هونەری شێوەکاری ڕەنگێک لە ڕەنگەکان فەرامۆش بکەین، بۆچی؟

چونکە هێندەی وەک من و تۆی بینەری تابلۆکان؛ ئەم هونەرمەندەمان بە شوێن ڕەهەندی نوێ بۆ تابلۆکانی دەگەڕێت، نە هەر ئەوەندە بەڵکو دەخوازێت لە ڕێی کار و ئەرکی ڕۆژانەشیەوە بە شداری بە هونەرەکەی بکات لە پێناو جێگیرکردنی جوانییەکانی ژیان و هونەریشدا.

* لەکاتێکدا هونەری شێوەکاریی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا، وەک دەگوترێت نەبۆتە کلتور، ئایا هونەری شێوەکاریی کوردی توانیویەتی ئاشنایەتی و دۆستایەتی لەگەڵ هونەری شێوەکاریی نەتەوەکانی تردا دروست بکات؟

*ئایا هەر هونەر یان ئەدەب دەتوانن ئەم ئاشنابوونە کلتورییە لە نێوان نەتەوە جیاوازەکاندا دروست بکەن؟

*ئایا ئێمە وەک کۆمەڵگەی کوردی، دەتوانین بڵێین ناسنامەیەکمان هەیە بۆ هونەری شێوەکاری؟ یان ئەوەی هەمانە ناسنامەیەکی خوازراوە؟

خۆشی شەوقی، هونەرمەندی شێوەکار لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:42 0:00

XS
SM
MD
LG