Accessibility links

بەختیار شارەزووری: ئەگەر گۆڕانکاری خێرا لەسەر ئاستی چین و ڕوسیا بەرامبەر بە ئێران ڕوونەدات ئەمەریکا و ئێران ڕێکدەکەون


بەختیار شارەووری
بەختیار شارەووری

لەگەڵ دەستبەکاربوونی بەڕێوبەرایەتی سەرۆکایەتی نوێی ئەمەریکا، پەیامەکان بۆ دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران و گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی لەگەڵ هەڵوێستی بەرێوبەرایەتی سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ زۆر جیاواز دیارە.

بۆچی ئەم گۆڕانکاریە لەهەڵوێستی بەڕێوەبەرایەتی نوێدا هەیە؟.

نووسەرو چاودێری سیاسی بەختیار شارەزووری دەڵێت "بەڕێوبەرایەتی نوێی ئەمەریکا کار لەسەر ئێران و تورکیا دەکات، تا چەند ئەم دوو هێزە ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان پاراستوە و کار لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەکەن".

هەروەها شارەزووری دەڵێت "ئێران ئەیتوانی تەگەرە لەبەردەم ڕێکەوتنی عەرەب و ئیسرائیلدا دروستکات بەڵام هیچ شتێکی نەکرد، ئەمەش پەیامێکە بۆ ئەمەریکا کە ئێران داوای دانسوتاندن دەکات".

شارەزووری دەشڵێت" هەرچۆنێک ئێران لەسەر مێزی دانوستاندن دانیشێت بەبێ وڵاتانی کەنداو نابێت، ئەبێت بوونیان هەبێت، ئاسایشی وڵاتانی کەنداو بەستراوە بە فراوانخوازی ئێرانەوە، کاتێک عەرەبیش نەرمی نواندوە بەرامبەر بە ئیسرائیل، ئەوا ئەمریکا کار دەکات تا دڵنیایی لە ئێران وەرگرێت بەرامبەر بە عەرەبی کەنداو".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:03 0:00


XS
SM
MD
LG