Accessibility links

هاوکاتی خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە میانمار، خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت ڕادەگیرێت


سوپای میانمار ڕۆژی شەممە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتی ئەو وڵاتەی داخست لە کاتێکدا هەزاران کەس لە شاری یانگۆن کە گەورەترین شاری میانمارە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئەوە گەورەترین خۆپیشاندانی شەقام بوو کە لەدوای کودەتاکەی ئەم هەفتەیەوە تا ئێستا ڕوویداوە.

لەگەڵ زۆربوونی خۆپیشاندانەکان، شایەتحاڵەکان هەواڵی داخستنی خزمەتگوزاری داتای مۆبایل و Wi-Fiیان بڵاوکردەوە.

پێشتر سوپا فەرمانی بە کۆمپانیاکانی مۆبایل و دابینکردنی ئەنتەرنێت کرد، بەکارهێنانی تویتەر و ئینستگرام قەدەغە بکەن.

پێشتریش کۆمپانیای فەیسبوک بۆ ماوەیەکی کاتی داخرابوو، کە نیوەی 54 ملیۆن کەس لە دانیشتوانی وڵات بەکاری دەهێنن.

پێش ڕاگرتنی ئینتەرنێت هاشتاگی میانمار بپارێزە، ڕێز لە دەنگمان بگرە #SaveMyanmar #RespectOurVote بەشێکێ زۆر لە پلاتفۆرمەکەیان بەکاردەهێنا بۆئەوەی دەنگی ناڕەزایی خۆیان بۆ کودەتای سەربازی ڕابگەیەنن.

وەزارەتی پەیوەندییەکان و زانیاریەکان دەستبەجێ وەڵامی پرسیارەکانی لەمەڕ ئەو داخستنانە نەدایەوە بەڵام پێشتر گوتی لە پێناو " سەقامگیری " دا فەیسبووکی داخستووە.

ووتەبێژێکی فەیسبووک داخستنی ئینستگرامی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز پشتڕاستکردەوە.

ووتەبێژێکی تویتەریش گوتی " ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتمان بۆ کۆتایی هێنان بەو کۆتوبەندە زیانبەخشانەی کە بە ڕێبەرایەتی حکومەتەوە دەکرێت " .

کۆمپانیای تیلینۆری نەرویژی کە یەکێکە لە گەورەترین خزمەتگوزاریەکان لە میانمار، لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی و گوتی" بەرهەڵستی خۆی لەدژی پێداویستی ئەو فەرمانە بۆ کاربەدەستدان خستۆتە ڕوو."

بۆ چوارەم شەوی یەک لەدوای یەک، دانیشتوانی یانگۆن بە کوتانی مەنجەڵ و تاوە دەستیانکرد بە خۆپیشاندانی بەرگری لە دژی کودەتای سەربازی و دەرکردنی خراپەکاران.

نیشانەی ئەوە هەبوو کە ناڕەزایی لە دژی کودەتاکە لە ڕۆژی هەینی دا پەرەبستێنێت.

ستافی وەزارەتە جۆراوجۆرەکانی حکومەت قردێلەی سوریان لە نایپیتاوی پایتەخت داناو چەند مامۆستایەکی زانکۆیەکیش لە یانگۆن مانیان لە کارکردن گرت ، هەروەها سڵاوێکی سێ پەنجەییان وەک هێمای بەرگری کە لە زنجیرە فیلمی "Hunger Games" وەرگیراوە ئەنجامدا.

ڕۆژی شەممه شۆن تێرنێل ڕاوێژکارێکی ئابووری ئوسترالی بۆ ئۆن سان سوو چی له پەیامێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە دەستگیرکراوە.

ئەمەش یەکەم کەسی بیانیە کە دەستگیربکرێت لە میانمار لەو کاتەوەی ژەنەڕاڵەکانی سوپا ڕۆژی دووشەممە کودەتایەکی لەشکریان ئەنجامدا، گوایە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی مانگی 11 دا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هاوکاری بۆ زیندانییه سیاسییه کان سوو چی و بەلایەنی کەم 147 کەسی دیکە لە دوای کودەتاکە دەستبەسەرکراون، کە بریتین لە چالاکوانان، یاسادانەران و کاربەدەستانی حکومەتەکەی.

XS
SM
MD
LG