Accessibility links

هەلەو واشنتن: بەڕێوەبەرایەتی نوێی سەرۆک بایدن و سیاسەتی بەرامبەر بە ئێران


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئێران لەوەتای مانگی چواری ساڵی 1980 وە هیچ پەیوەدنییەکی فەرمییان نەبووە لەبەر هۆکاری بەبارمتەگرتنی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تاران. لە پاش ئەوە ڕووداوەشەوە کۆمەڵێک کێشەی تر لە نێوانیاندا دروست بوو لەوانەدا بابەتی پشتیوانییەکانی ئێران بۆ تیرۆرسم لە جیهاندا، سازکردنی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل و هەروەها هەوڵەکانی ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی.

ئەمانەش لە کاتێکدان پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران، بەڕێوەبەرایەتی پێشووی دانۆڵد ترامپ سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێرانداو سیاسەتی ئەو پەڕی فشاری بۆ سەر ئەو وڵاتە بەرپاکرد.

لە ئەنجامدا لە مانگی هەشتی ساڵی 2018، ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی وتووێژی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمەریکا ڕەتکردەوە. بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا واتا هاتنی سەرۆکی نوێ جۆو بایدن شکاندنی بنبەستی پەیوەندی نێوان واشنتن و تاران سەری هەڵداوەتەوە، کە بەهۆی کێشەی ناوکی ئێران و سزا ئابورییەکانی ئەمەریکا و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ سازبوونە.

ئەگەرچی هەتا ئێستا تاران سووربووە لەسەر ئەوەی ئەمەریکا سزاکان لەسەر ئێران هەڵبگرێت بەرلەوەی بیربکاتەوە لە گەڕانەوە بۆ وابەستەیی بە ڕێککەوتنەکەوە بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.

جا ئایا بەرێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا سیاسەتی بەرامبەر بە ئێران دەگۆرێت؟ لە حاڵەتی گرتنەبەری هەڵوێستێکی نەرمی ئەمەریکا بەرامبەر بە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی ئێران چی دەبێت؟ ئایا پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران وەبەرچاودەگیرێن لە هەر پەیوەندییەک لەگەڵ ئێراندا؟

ئەم پرسیارانەو کۆمەڵێک پرسیاری تر تەوەری بەرنامەی ئەم هەفتەیەی هەلەو واشنتنە کە تیایدا حەیدەر کەریم لە دەنگی میواندارێتی ئیبرایمی لاجانی نووسەرو شارەزای سیاسی وئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندی حدکا بنکە لە نەرویژ دەکات.

بەڕێز لاجانی دەڵێت " هەرچەندە ئێران لە ڕواڵەتدا نیشان دەدات کە ئەوان بەهێزن، بەڵام باری ئابوری ئێران بە شێوەیەک خراپە کە خەڵکی ئێران بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابوردوو پێنج هێندەی تر هەژار بوونە، باری ئابوری ئێجگار خراپە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە چەند ئیدارەی بایدن پێویستی بە چارەسەرکردنی کێشەکانە لەگەڵ ئێران. مەلاکانی ئێرانیش زۆر لەوە زیاتر پێویستیان بە ڕێککەوتنە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان."

سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەسەر ئێران لاجانی دەڵێت " پێموایە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە هیچ جۆرێک قبوڵ ناکەن کۆماری ئیسلای چیدی هەڕەشەبێت لەسەر وڵاتانی ناوچەکە. هەروەها تا نیگەرانییەکان لەمەڕ ئیسرائیل نەڕەوێنەوە و هەوەها دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە ڕانەگرێت، ئەوا هیچ جۆرە مامەڵەیەکی لەگەڵ ناکەن."

دەقی بەرنامەکە

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:27:28 0:00


XS
SM
MD
LG