Accessibility links

بەچکەی دایناسۆری گۆشتخۆر لەدوای دەرچوونیان لەهێلکە توانای ڕاوکردنیان هەبوە


واشنتن (ڕۆیتەرز) – بۆیەکم جارە زاناکان بەبەردبووی گرووپی دایناسۆرە دڕندە گۆشتخۆرەکان دەدۆزنەوە ئەوەی تیرێکس بەشێک بوە لەوان، شێوەی کاکیلەو نینۆکی تیژی پەنجەکانی دەردەخات ئەو بەچکانە وەک گەورەکان لەگەڵ دەرچوونیان لە هێلکە ئامادەی راوکردن بوون.

توێژەرەوان ووتیان بەبەردبوەکان دوو جۆرن لە گرووپی ناسراو بە تیرانۆسۆر، لە 2 جیگای جیاواز دۆزراونەتەوە هی ئەو گیاندارە دڕندە ڕاوچیانەبوون لە ئاسیا و ئەمریکای باکوور لەسەروەخستی کریاتاسیۆسدا ژیاون کە دوا سەردەمی بوونی دایناسۆرەکانە.

ئێسکەکان دەردەخات ئەم جۆرە گەورەتربوە لەدایناسۆرەکانی‌دیکەی ناسراون کە درێژیان یەک مەتربوە یاخود بەگەورەیی سەگێک بوون ئەوکاتەی لە هێلکە هاتوونەتە دەرەوە، لەوانەیە گەورەیی هێلکەکەیان 43 سانتیمەتر بووبێت، ئەوەش درێژی گەورەترین هێلکەی دایناسۆرە تائێستا دۆزرابێتەوە.

ئێسقانی کاکیلەکە تەمەنی 77 ملێۆن ساڵە و دریژیی 3 سانتیمەترە لە مۆنتانا دۆزراوەتەوە، لەوانەیە لەوچۆرەبێت ناسراوە بە داسپلیتاوسارۆس ،نینۆکە چەماوەکە لە بەشی ئەلبرتا لە کەنەدا دۆزراوەتەوە تەمەنی بۆ 72 ملێۆن ساڵ دەگەڕێتەوە، لەوانیە لەجۆری ئەلبرتۆسۆرس بێت.

هەردوو ئێسکەکە جۆرێکن ئامۆزان، کەمێک لە دایناسۆری ریکس بچووکترن.

درێژیی گەورەترین دایناسۆر تائیستا دۆزرابێتەوە 12 مەتر بوە بە قورسیی 8 تەن.

کاکیلەی دۆزراوەتەوە لە شێوەی تیرانۆسۆرە، لەناوەوە کەلێنێکی درێژی تیدای و چەناگەی بەرزە.

زانای بەبەردبوەکان لە زانکۆی ئەدنبەر گریگ فانستن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی لەگۆڤاری زانستی زەوی – کەنەدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "زاناکان سەریانسوڕما لەئاستی هاوشێوەی ئێسکی بەچکەکان لەگەڵ بەچکەی تیراناسۆرەکان کەقەبارەیان گەورەترە و تەنانەت دانیان هاوشێوەیە".

فانستن ووتیشی "هەرچەندە وێنایەکی تەواوەتیمان دەست ناکەوێت، بەڵام ئەوەی لەبەردەستە زۆر هاوشێوەی دایناسۆرە گەورەکانە".

سەرباری ئەوەش فانستن ووتی "پێدەچێت تیرانۆسۆر لەگەڵ دەرچوونی لەهێلکە بۆ ڕاوکردن ئامادە بێت، هەندێک توانای تایبەتیان هەیە وەک قەپاڵی بەهێز، بۆیە ئەگەری هەیە دوای لەهێلکە دچوون توانای ڕاوکردنیان هەبووبێت، بەڵام پێویستمان بە دۆزینەوەی بەبەردبووی زیاترە بۆ زانینی تاچند ئەو ئەگەرە ڕاستە".

لەهەوڵێکا بۆ ڕزگارکردنی یەکشاخ زاناکان ئاوڵەمە بەرهەم دێنن

(ڕۆیتەرز)- زاناکانی هەوڵدەدەن یەکشاخی ڕەنگ سپی باکوور لە نەمان بپارێزن، توانیان 2 ئاوڵەمەی‌کە بەرهەمبێنن بۆ ئەو جۆرە شیردەرانە، بەمەش ژمارەی ئەو ئاوڵەمانە ئەگەری ژیانیان هەیە و تا ئیستا بەرهەم هێنراوە دەگاتە 5 دانە.

هیچ نێرێکی یەکشاخی سپی لەژیاندا نەماوە، ئەوەی ماون تەنها دایک و بەچکەیەکی مێیە لە کینیا دەژین و بەمزوانە توانای زاوزێی نابێت.

زاناکان بەهیوان بتوانن ئاوڵەمەی دروستکراو لەهێلکەی یەکشاخ و سپێرمی بەستوو لە نێری لەژیاندا نەماون بەرهەم بێنن و لەمێیەکدا لەجۆرەکانی‌دیکەی یەکشاخ کەئێستا ماون بیچێنن.

لەئێستادا پەتای کۆرۆنا بۆتە گرفت لەڕێگای هاتوچۆی نێودەوڵەتی تیمی BioRescue و دواکەوتنی کارەکانیان بەهۆی ڕێوشوێنەکانی لەئاکامی پەتاکە بەرتەسک کراوەتەوە.

تۆماس هیڵدبراندت سەرۆکی کۆمپانیای بیوریسکۆ لە پەیمانگای لایبنیز بۆ توێژینەوەی گیانداران و ژیانی کێوی لە ئەڵمانیا ووتی "بەڕاستی ساڵی 2020 تاقیکردنەوەیەکی سەخت بوو بۆمان، بەڵام خۆبەدەستەوەدان بیرکردنەوەی هیچ زانایەکی دروست نیە، بەم دیارەیە زۆر دڵخۆشین".

هەر 5 ئاوڵەمەکە لە نایترۆجینی شلدا پارێزراون لە تاقیگەی کریمۆنا لەناوچەی لۆمباردی لەئیتاڵیا، چاوەڕوانی گواستنەوە بۆ دایکێک دەکەن.

تیمەکە بەهیوان لە 3 ساڵی داهاتوودا بتوانرێت یەکەم بەچکەی یەکشاخی سپی باکوور لەدایک بێت و ژمارەیان لە 20 ساڵی داهاتوودا بەرزبێتەوە.

هێڵد براندت ووتی "ئەو کاتەی بەدەستەوەیە زۆر کەمە، ئێمە دەمانەوێت دوا زانیاری کۆمەڵایەتی یەکشاخی سپی باکوور بەگێنینە بەچکەیەک".

یەکشاخی سپی باکوور لەچەند وڵاتێک دەژیا لە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەفریکا، بەڵام ژمارەکانی بەهۆی ڕاوکردنی ڕێگەپێنەدراو کەم بوویەوە.

زاناکانی یۆنان بەبەردبووی درەختێک دەدۆزنەوە تەمەنی 20 ملێۆن ساڵە

لیسبۆس (یۆنان) (ڕۆیتەرز) – زاناکانی یۆنان ڕایانگەیاند لە دورگەی لیسبۆس کە گرکانیە، بەبەردبووی درەختێکیان دۆزیوەتەوە دەگمەنە و دەگەڕێتەوە بۆ 20 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر هێشتا ڕەگ و پەلو لقەکانی ماوەتەوە .

درەختەکە لەکاتی کارکردن لە دروستکردنی ڕێگایەک دۆزراوەتەوە لەنزیک دارستانێکی دێرین ملێۆنەها ساڵە بوە بەبەرد لەدورگەکەدا لەڕۆژهەلاتی دەریای ناوەڕاست و توانراوە لەڕێگای بەکارهێنانی داپۆشینی بە گیراوەیەکی تایبەت بگوازرێتەو .

پرۆفیسۆر نیکۆس زۆرۆس لە مۆزخانەی مێژوی سروشتی دەربارەی دارستانە بەبەردبوەکە لە لیسبۆس ووتی"لەوەتای ساڵی 1995ەوە کار لە بەبەردبوەکاندا کراوە، ئەمە یەکەم کەڕەتە درەختێک دەدۆزرێتەوە بەشێوەیەکی باش ڕەگ و لق و پەلەکانی ماەوتەوە".

ووتیشی "ئەمە دۆزینەوەیەکی دەگمەنە پارێزراوە لەدۆخێکی زۆر باشدایە، بەتوێژینەوە لەسەر تەختەکە بەبەردبوەکەی دەتوانین جۆری درەختەکە دیاریکەین".

دارستانی بەبەردبووی لیبسۆس 15 هەزار هیکتار پانتایی‌یەتی، ناوچەیەکە لەلایەن یۆنسکۆوە پارێزراوە، لەدەرئەنجامی هەڵجوونی گڕکانێک بەر لە 20 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر درەستبوە کاتێک ژینگەی دارستانە چرەکە خۆڵەمێش و گڕکان دایپۆشیوە.

درختە بەبەردبوەکە درێژیی 19 مەترە دوای کەوتنی بەچینێک لە خۆڵەمێشی گڕکان داپۆشراوە و پاراستویەتی. لەهامن جێگادا ژمارەیەکی زۆر گەڵای بەبەردوو ی میوە دۆزراوەتەوە، سەرباری ئەوەش بەگشتی لەناوچەکەدا ئیسکی ئاژەڵ دۆزراوەتەوە.

زۆرۆس ووتی "لەکاتی کاری هەڵکەندن، دارستانەکە دۆزرایەوە، بەر لە 17 بۆ 20 ملێۆن ساڵ لە لیسبۆس هەبوە. دەتوانین سیستەمی ژینگەکەی لەوکاتەدا هەبوە دروستکەینەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:35 0:00


XS
SM
MD
LG