Accessibility links

ئیبراهیم مەجید: پێویستە تاقیگەیەکی باش بۆ پشکنینی هەنگ و هەنگوینی هاوردە بۆ کوردستان هەبێت


لەئیستادا باس لەوە دەکرێت کە هەنگوین و هەنگ بەقاچاغ دێنە هەرێمی کوردستانەوە و زیانی بۆ بەرهمەی خۆماڵی هەیە.

ئایا ئەو زیانانە چین و لە چ ئاستێکدان؟

ئیبراهیم مەجید مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدان بەهەنگ لە کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ وریا کاڵی بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بەپێی ئامارەکانی حکومەتی عێراق لە ساڵانی هەشتاکاندا نزیکەی 500 هەزار کوورەی هەنگ هەبوە و نزیکەی 450 هەزاری لەکوردستاندا بووە، بەڵام بەهۆی کاولکردنی زیاتر لە 2 هەزار گوند ئەو هەنگانە لەناوچوون".

هەروەها دەڵێت "لەساڵی 1991دا لەئێرانەوە هەنگ بۆ کوردستان هێنرایەوە بەڵام نەخۆشیان لەگەڵ بوو، دوای ئەوە هەنگ بووژایەوە وچارەسەری نەخۆشیەکان کراو لەئیستاد بەرهەمی باشی هەنگوینمان هەیە".

دەشڵێت " بەڵام لەئێستادا قاچاغچیەکان فێربوون هەنگوینی جۆری خراپ دێنن و هیچی وەک جۆری هەنگوینی کوردستان باش نییە، بەتێجوونێکی کەم دێت، هەنگوینی ساغ‌ نییە، شەکراوە، بەهەرزان دەفرۆشرێت ئەمەش زیانی گەورەی لەبەرهەمی خۆماڵی داوە و زیانی بۆ تەندروستی هەیە".

زانیاری زیاتر لە دەقی ووتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:58 0:00


XS
SM
MD
LG