Accessibility links

وردەکانی لەسەر کوشتنی ئەو دوو برایەی لە عەنکاوە کوژران


بەهۆی دەستڕێژی کەسێک لە بەردەم نەخۆشخانەی ماریەمانە لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر دوو کەس دەکوژرێن.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن پاش ئەوەی کەسێک شەوی چوارشەممە تەقەی کردووەو دوو کەسی کوشتووە کە برای یەکترن، هەڵاتووە و هەتا ئێستاش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر نەکراوە.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هێرشبەرەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی کردووە. هەروەها گوتیشی "لە لێکۆڵێنەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە ئەوان کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ ماڵێکی تردا هەیەو هۆکاری ئەو دەستڕێژی گولەیەش بۆ ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە."

سەبارەت بە هەوڵەکانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەڕێز عەزیز دەڵێت " دەزانن کاتێک ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوودەدات، تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو نامێنێت. ئێمە لە ئێستادا سەرقاڵی تەواوی شوناسی ئەو تۆمەتبارانەین کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە و هەروەها فەرمانی دەستگیرکردنمان بەدەستگەیشتووە."

ڕێباز یوسف یەکێک لە ناسیارەکانی ئەو دووبرایەی کە کوژراون بۆ دەنگی ئەمەریکا دەدوێت و دەڵێت ئەوان کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبووە و ئەو دوو کەسەی کوژراون چوار مانگ لەمەو بەر بە فەرمانی دادوەر ئازاد کران و ئەوان کێشەی دوژمنداری لە نێوانیان هەبووە.

بەهۆی ئەم جۆرە ڕووداوانە ڕەخنەیەکی زۆر لە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگیرێت بەهۆی ئەوەی چەکی نایاسایی لە دەستی خەڵکیدایەوە زۆرجار زیانی گیانی لێدەکەوێتەوە.

زیا بترۆس سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان " بەبەردەوامی ئەم جۆرە شتانە ڕوودەدەن، ئێمە وەکو دەستەی مافی مرۆڤ بە حاڵەتێک ڕایدەگەیەنین کە یاسا سەروەر نییە و خەڵک پەنا بۆ یاسا نابات. چونکە پێویستە یاسا ئەم جۆرە کێشانە چارەسەر بکات."

بەڕێز بترۆس دەشڵێت " چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دوو شتن، یەکەمی کە سەرەکییە ئەوەیە ئەم چەکە نایاساییانە دەبێت بە شێوازێک کۆنتڕۆڵ بکرێت و نابێت لەبەردەستی ئەو خەڵکە بێت ئەمە یکە و دووهەم پێویستە پێداچوونەوە بکرێت بە سیستمی دادوەریدا و دادگاکاندا تا یاسا سەروەربێت."

جێی باسە هەوردوو ئەو بنەماڵەیەی کە کێشەکە لە نێوانیاندا هەیە، خەڵکی کۆڕێی سەر بە پارێزگای هەولێرن.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان لە هەولێر لەسەر ئەم ڕووداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:19 0:00


XS
SM
MD
LG