Accessibility links

گڕکانێک لە دوورگەی جاڤای ئەندەنوسیا، دەبێتە هۆی مەترسییەکی زۆر لە ناوچەکەدا


کاربەدەستان لە ئەندەنوسیا دەڵێن ڕۆژی چوارشەممە یەكێک لە چالاکترین گڕکانەکانی چیای مێراپی لە دوورگەی جاڤا تەقیەوە و هەورێکی دووکەڵ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە، لە کاتێکدا گڕکانەکە بە درێژایی 1500 مەتر بە چیاکەدا شۆڕبۆتەوە.

کاربەدەستان لە نێوەندی ئەندەنوسیا بۆ گڕکانناسی و هاوکارییەکانی مەترسییە جیۆلۆجییەکان دەڵێت گڕکانەکەی چێای مێراپی زۆرترینە لەوەتای لە مانگی 11 وە کاربەدەستان ئاستی مەترسییەکانیان لەو ناوچەیە بەرزکردەوە بۆ پلەی 3.

گوتەبێژێکی نێوەندەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند لە بەرەبەیانی چوارشەممەوە میراپی بەلایەنی کەم 30 جار هەورێکی ئێجگار گەرمی دروست کردووە و مەترسییەکی زۆر هەیە گڕکانەکە ڕێگاکانی نزیک چیاکە بگرێتەوە.

کاربەدەستان خەڵکیان ئاگادارکردۆتەوە دوور بن لەو ناوچە مەترسیدارەی کە ڕووبەڕەکەی نزیکەی 5 کیلۆمەترە لە کاتێکدا کاربەدەستانی حکومەت لە نێوەندی جاڤا و هەرێمی یۆگیاکاترا لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەن.

کاتێک گڕکانەکە لە مانگی 11 تەقی، نێوەندەکە نزیکەی 2 هەزار کەسی لە ناوچە چییاییەکانی ماجیلانگ و سلێمان لە دوورگەی جاڤا گواستەوە بەڵام لەو کاتەوە زۆربەیان گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.

تەقینی گڕکان لەو ناوچانەدا زۆر ڕوودەدات لە ساڵی 2010 بەهۆی گڕکانێکی گەورە لە چیای میراپی زیاتر لە 300 کەس گیانیان لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG