Accessibility links

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە ڕادەگەیەنێت، لە ماوەی چەند ڕۆژیکدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە قەتەر دەکرێتەوە


وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ڕایگەیاند ڕیاز باڵیۆزخانەی خۆی لە قەتەر دەکاتەوە وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەی دراوسێیدا و کۆتایی دەهێنێت بە ناکۆکی سێ ساڵە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایشیگەیاند، شانشینەکە تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ قەتەردا دەستپێدەکاتەوە وەکو بەشێک لەو ڕێککەوتنەی کە لە سەرەتای ئەم مانگە مۆریان کرد، و باڵیۆزخانەی سعودیە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە دۆحا دەکرێتەوە.

لەو لێدوانەی کە لە تەلەفیزیۆنی فەرمی ئەلئیخبارییەی وڵاتەکەدا پەخشکرا ناوبراو گوتیشی هەر دووا کەوتنێک لە پرۆسەکە تەنها بەهۆی گرفتی لۆژیکییەوە دەبێت.

عەرەبستاتی سعودیە و هاوپەیمانانی، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، بەحرەین و میسر لە مانگی 6 ی ساڵی 2017 وە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەردا بچڕاند و تەنانت سنوری ئاسمانیشیان بەڕوویدا داخست لەسەر ئەوەی گوایە پشتیوانی لە گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان دەکات و لە ئێرانەوە نزیکە. بەڵام دۆحا هەمیشە نکوڵی لەوە کردووە.

ئەو وڵاتانە لە میانەی کۆبونەوەی لوتکەیی هەفتەی ڕابوردووی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لە شاری بیابایی ئەلعولای سعودیە، پاش هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ، سزاکانیان هەڵگرت.

وەکو بەشێک لەو ڕێککەوتنەش گەشتی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستیپێکردەوە پاش کردنەوەی سنورە زەمینییەکان.


XS
SM
MD
LG