Accessibility links

دەسەڵاتدارانی عێراق دەستگیرکردنی 20 ئەندامی تۆڕێکی تاوانی ڕێکخراو ڕادەگەیەنن


کاربەدەستانی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند دەست گیراوە بەسەر نزیکەی حەوت کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە 14 هەزار حەبی بێ هۆشکەریش.

نوسینگەی هەواڵگری لەشکری عێراق لە بەغدا، لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەیدا هەواڵی دەستگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماددە بێ هۆشکەرەکان و هەروەها ژمارەیەک چەک و بۆمبیشی ڕاگەیاند.

هەروەها بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەست بەسەر پێنج ئۆتۆمبێل و چوار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، 20 گومانلێکراوەکە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، لەسەر بنچینەی تاوانی ماددە هۆشبەرەکان.

هەر لە لە لێدوانەکەدا هاتووە، ئەوانە پەیوەندییان بە تۆڕەکانی تاوانی نێودەوڵەتییەوە هەیە و لەناو ئەو تۆڕەدا کاردەکەن.

ئەو ئۆپەراسیۆنە لەلایەن دەزگای هەواڵگری لەشکری عێراق و فەرماندەی دژەتیرۆری عێراقی لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو.

XS
SM
MD
LG