Accessibility links

حکومەتی عێراق لە دابەزاندنی بەهای دیناردا و تەنها لەمانگێکدا، 242 ملیار قازانجیکردووە


سەرپەرشتیاری ئینستیوتی ئابووری بە ژمارە ئاماژە بەوەدەکات بانکی ناوەندی عێراق لە پرۆسەی دابەزاندنی بەهای دیناردا بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، لەماوەی مانگێکدا، 242 ملیار و 736 ملیۆن دینار، داهاتی زیادیکردووە، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، بانکی ناوەندی عێراق، ئاستی خستنەڕووی دۆلاری ڕۆژانەی بۆ بازاڕەکان تەواو دابەزاندووە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، بیلال سەعید سەرپەرشتیاری ئینستیوتی ئابووری بە ژمارە، دەڵێت" بانکی ناوەندی عێراق پێش پرۆسەی دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار، ڕۆژانە بەبەردەوامی، 150 بۆ 200 ملێۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، بەڵام دوای دابەزاندنی بەهای دینار، بڕە دۆلارێکی بێ ئەندازە کەم دەخاتە بازاڕەوە، بەشێوەیەک ڕۆژ هەبووە، تەنها 3 ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو."

سەرپەرشتیاری ئینستیوتی ئابووری بە ژمارە، کە ڕێکخراوەکەی ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە و تایبەتە بە شیکاریە ئابووریەکان، ئاماژەبەوەدەکات حکومەتی عێراق لەماوەی مانگێکدا و لەڕێگەی دابەزاندنی بەهای دینارەوە بەرامبەر بە دۆلار، 242 ملیار و 736 ملیۆن دینار داهاتەکەی زیادیکردووە، دەڵێت"بانکی ناوەندی لە جێبەجێکردنی پرۆسەی دابەزاندنی بەهای دیناردا بەرامبەر بە دۆلار، لەهەر 100 دۆلاری ئەمەریکی، 27 هەزار دینار قازانجیکردووە."

بەڵام بەپێی وتەی سەرپەرشتیاری ڕێکخراوە ئابووریەکە، هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی دابەزاندنی بەهای دینار زەرەرمەندبوون، بەو پێیەی نرخی شمەک و کاڵاو خۆراک لەبازاڕەکاندا بەرزبووەتەوە، چونکە سەرچاوەی هاوردەکردنی ئەو کاڵایانە وڵاتانی دەرەوەیە، کە بەدۆلار مامەڵە دەکەن.

بیلال دەڵێت"دەبووایە دابەزاندنی بەهای دۆلار 18% نرخی بەرز بکردایەتەوە، بەڵام ئێستا فرۆشگا و کۆمپانیاکان 22تا 25% نرخیان بەرز کردووەتەوە."

بیلال سەعید سەرپەرشتیاری ئینستیوتی ئابووری بە ژمارە، ڕوونیشیکردەوە هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی عێراق، لە پرۆسەی دابەزاندنی بەهای دینار سودمەند بووە، بەو پێیەی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی هەرێم نەوتە، کە نەوتیش بەدۆلار دەفرۆشرێت، دەڵێت"هەرێم پێشتر ئەو دۆلارەی کە لەداهاتی نەوت دەستیکەوتووە، لەبانکێکی تایبەتدا بە 120 هەزار دینار گۆڕیویەتیەوە، بەڵام ئێستا لەهەر 100 دۆلارێک، 27 هەزار دینار زیاتری دەست دەکەوێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:50 0:00


XS
SM
MD
LG