Accessibility links

هەڵمەتی کوتانی دژە ئەنفلۆنزا لە هەولێر


فۆتۆی ئەحمەد زێباری

بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەنفلونزای وەرزی، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هەڵمەتی كوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی، بۆ بەساڵاچووان و خەڵكی بەگشتی دەستپێكرد، سەرەتای هەڵمەتەكەش تیمەكانی تەندروستی چوونە نێو باخی شار بۆ نێو خانەنشینان و پیاوانی بەتەمەن و بەساڵاچوو.

فۆتۆی ئەحمەد زێباری
فۆتۆی ئەحمەد زێباری

شۆڕش محەمەد، بەرپرسی تیمەكانی هۆبەی كوتان بۆ دەنگی ئەمەریكا لەبارەی ئەو هەڵمەتانەوە دەڵێت" زیاتر لە بیست و چوار بنكەی تەندروستیمان هەیە ڤاکسینەکەمان دابەشكردووە بەسەر هەموو بنكە تەندروستیەكان بەڵام لە بەر ئەوەی ئەوانەی كە تەمەنیان گەورەیە و ناتوانن بگەنە شوێنەكان، بڕیارماندا سەردانیان بكەین و بیانكوتین و هەفتەی پێشتریش سەردانی خانەی بەساڵاچووانمان كرد و لەوێش زیاتر لە حەفتا و پێنج كەسمان كوتا ئەوانەی كە نەخۆشیان هەیە و لەو شوێنە نیشتەجێن، ئەوە دەتپارێزیتلەو نەخۆشیە و بەرگریەكی باش پەیدا دەكەی بەرامبەر ئەو نەخۆشیانەی كە پەیدا دەبێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤایرۆسی ئەنفلونزا هەردووكیان لە یەك كاتدا بەرگریت زیاتر دادەبەزێنێت بۆ ئەوەی زیاتر دانەبەزێت وا دەكەین خەڵك دووربێت لەو پەتا وەرزییانە."

فۆتۆی ئەحمەد زێباری
فۆتۆی ئەحمەد زێباری

دكتۆر خەسرەو ئەكرەم، بەڕێوەبەری بنكەی تەندروستی تەیراوە بۆ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت" سودی زۆرە لەبەر ئەوەی ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنامان هەیە و ئەو كوتانە دژە كۆرۆناش دەبڕێت و بۆ یەك ساڵیش باشە بۆ ئەو كەسانەی كە زۆر تووشی ئەنفلۆنزا دەبن، ئەوانەی خانەنشینن زیاتر لەمە سودمەند دەبن چونكە هەندێكیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە."

فۆتۆی ئەحمەد زێباری
فۆتۆی ئەحمەد زێباری

بەشێكی زۆر لەو خانەنشین و پیاوە بە تەمەنانەی ناوچەكە زۆر بە گرنگیەوە لەو هەڵمەتانە دەڕوانن و خۆیان گەیاندووەتە لای ئەو تیمە تەندروستیانە، مامۆستا ئەحمەد ئەمین پیاوێكی بەتەمەنە هاتووە بۆ وەرگرتنی ئەو چارەسەرە پزیشكیانەلەوبارەیەوە بۆ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت: ڤایرۆس و میكرۆبیش دەرمانی هەیە و ئێمە سەردانی دكتۆر ناكەین تا دەكەوین ئەمە بە پلەی یەكەم دەكەوێتە سەر حكومەت، حكومەت دەبێت لە هاوڵاتی بپێچێتەوە ئێمە لە وڵاتێكین هۆشیاریمان كەمە بەرامبەر بە تەندروستی خۆمان."

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی ئەحمەد زێباری، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:21 0:00


XS
SM
MD
LG