Accessibility links

لەئاکامی توانەوەی بەستەڵەک لەسیبیریا یەکشاخی موودار دەدۆزرێتەوە


مۆسکۆ (ڕۆیتەرز) – دوای ئەوەی لەناوچەی یاقوتیا لەسیبیریا کە ئەڵماس بەرهەم دێنێت و لەئاکامی توانەوەی بەستەڵەک دۆزرایەوە، زاناکانی ڕوسیا پشکنین لەسەر جەستەی یەکشاخێک دەکەن موودارە و بەباشی ماوەتەوە. ئەگەری هەیە بەر لە 12 هەزار ساڵ لەو ناوچەیە ژیابێت .

ناوچەی فراوانی سیبیریا لەڕوسیا بۆ ماوەیکی زۆر بەستەڵەک دایپۆشیوە، لەگەڵ گۆڕانکاری کەش و هەوا و توانەوەی ئەو بەستەڵەکە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جەمسەری باکور و هەموو جیهان، پێشتر چەندین دۆزینەوەی هاوشێوە هەبوە.

ڤالەری بلۆتینکۆف زانای زیندەوەر لەمیدیای ناوخۆ لەیاکوتا24 ڕایگەیاند لەمانگی 8ی ڕابردوودا یەکشاخێک لە ڕوبارێکدا دۆزرایەوە، هەر 4 پەلی و هەندێک ئەندامی جەستە و دان و مووی پێست و کەوڵی بەباشی ماونەتەوە، ئەمە زۆر بەدەگمەن دادەنرێت.

بلۆتینکۆف ووتی لەوانەیە ئەو یەکشاخە موودارە لە کۆتایی قۆناغی (بلیستۆسین)دا ژیابێت، ئەوەی بەر لە 11700 ساڵ کۆتایی پێهاتوە. ئەم زانایە ووتیشی لەسەر بنەمای نیشانەی سوانی دانەکانی پێدەچێت ئەو گیان لەبەرە دانی بەکارهێنابێت بۆ کۆکردنەوەی خواردن.

لەوانەیە ڤایرۆسی کۆڤید-19 خانەکانی مێشک تێک بدات و هەندێک قژ هەڵوەرینیان هەبوە

(ڕۆیتەرز) – دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و کووتان بۆ کۆڤید- 19 دەدرێت و نەخۆشیەکەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە ڕوودەدات، کورتکراوەی هەندێک ڕاپۆرتی زانستی بەم دوایەنە بڵاوکرایەو دەخەینە ڕوو.

ڕاپۆرتێک دەڵێت لەوانەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی بۆ مێشک هەبێت بێ ئەوەی نیشانەکانی لەنەخۆشەکەدا دەرکەوێت.

توێژینەوەیەکی نوێ لە گۆڤاری نیوئینگلاندی تەندروستیدا بڵاوکراوەتەوە گەشتوەتە ئەو دەرئەنجامەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پێویست ناکات ڕاستەوخۆ بچێتە خانەکانی مێشکەوە بۆ تێکدانی.

دوای گیان لەدەستدانی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڤید-19، توێژەرەوان مێشکی 19 نەخۆشیان پشکنیوە، سەنگیان خستۆتە سەر هەندێک ناوچەی مێشک، بەوپێیەی ڤایرۆسەکە زیاتر دەچێتە ئەو شوێنانەوە، وەک ئەو ناوجەیەی کۆنترۆڵی بوونکردن لە مرۆڤدا دەکات، هەروەها ڕەگی مێشک ئەوەی کۆنترۆڵی هەناسەدان و ڕێژەی لێدانی دڵ دەکات. لە 14 نەخۆشدا یەکێک لەو دوو ناوچەیە یاخودا هەردوکیان دەماری خوێنی هەوکردنی هەبوە، هەندێکیان خوێنی تێدا مەیی‌وە و هەندێکیان خوێنی لێ بەربوە. دەرکەوتوە ئەو جێگایانەی خوێنی لی چوە بەهۆی کاردانەوەی بەرگریی جەستە دوروبەری هەوکردنی زۆریان هەبوە. بەڵام توێژەرەوان هیچ نیشانەیەکی بوونی ڤایرۆسیان لەو جێگایانەدا بەدی نەکردوە.

دکتۆر ڤێندارا ناس لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ پشێویەکانی هەستەدەمارو مەینی خوێنی مێشک بەشدار لە توێژینەوەکەدا ووتی "تووشی سەرسووڕمان بووین کاتێک بینیمان زیانەکان هاوشێوەی مەیینی خوێنە لەمیشکدا و هەوکردنی هەستە دەمارەکان".

دکتۆر ناس ووتیشی "تائێستا دەرئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەدەن ئەگەری هەیە زیانەکان بەهۆی ڤایرۆسی سارس کۆڤید-2ـەوە نەبووبێت کە ڕاستەوخۆ لەمێشکی دابێت". هەروەها ووتی "پلانمان بۆ داهاتوو هەیە بزانین چۆن کۆڤید-19 زیان بە دەمارەکانی خوێنی میشک دەگەێنێت، یاخود دەرکەوتەی زیان بۆ ماوەیەکی کورت یان درێژخایان چۆن ڕودەدات وەک ئەوەی لەهەندێک نەخۆشدا بەدیمان کردوە.

پاپا فرانسیس: خۆکوتان بەڤایرۆسی کۆڤید-19 پرسێکی مۆراڵە

پاپا فرانسیس دەڵێت بڕیاری لەخۆدانی کوتانی کۆڤید-19 پرسێکی مۆراڵە

لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ تەلەفزێۆنی کەناڵی 5ی ئیتالیا پاپا فرانسیس ووتی"ئەوە پرسێکی مۆرڵە چونکە تۆ قومار بەتەندروستی و ژیانی خۆتەوە دەکەیت، لەهەمانکاتدا قومار بەژیانی کەسانی کەوە دەکەیت.

بڕیارە شاری ڤاتیکان هەڵمەتی کووتان ئەم هەفتەیە دەست پێبکات، ووتیشی ئەو کاتی خۆکوتانی بۆ خۆی دیاری کردوە.

دوێنێ یەکشەممە لەژاپۆن جۆرە ڤایرۆسێکی نوێ دۆزراوەتەوە لای ئەوانەی لە بەرازیلەوە چون بۆ ئەو وڵاتە. تاکاچی واکیتا سەرۆکی پەیمانگای نیشتمانی ژاپۆن بۆ نەخۆشیە بۆگوازراوەکان ووتی "ئەو ڤایڕۆسەی گۆڕاناکری بەسەردا هاتوە و دۆزراوەتەوە جیاوازە لەوجۆڕانەی لەبریتانیا و باشوری ئەفریکا دەستنیشانکراون، بەڵام هەمویان بازدان لەنێوانیاندا هاوبەشە.

فرانسیسکۆ دۆران سەرۆکی بەشی زانستی پەتاکان لە وەزارەتی تەندروستی گشتی کوبا ووتی "لەکوبا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس بەرزبوونەوەی پێو دیارە". بەرپرسان بڵاوبوونەوەی تووشبوونەکە دەگەڕێننەوە بۆ ئاهەنگەکانی بەبۆنەی جەژنی مەسیح و سەری ساڵی نوێ بەڕێوەچوو، هەندێک جارە کەسوکار لەدەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە لەوڵاتانی بەتووندی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبۆتەوە.

ڕۆژی شەممە وەزارەتی تەندروستی کوبا ووتی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 365 تووشبوون هەبوە. ناوەندی جان هابکنز بۆ چاودێری سەرچاوەی ڤایرۆسەکە دەڵێت لەکوبا زیاتر لە 14 هەزار تووشبوون بە کۆڤید-19 هەیە.

ناوەندی جان هابکنز زوانێکی یەکشەممە ووتی 89.6 ملێۆن تووشبوون لەجیهاندا هەیە، وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆرترین تووشبوونی تێدایە بەزیاتر لە 22 ملێۆن، دوای ئەوە هیندستان بە 10 ملێۆن و بەرازیل 8 ملێۆن تووشبوون.

وڵاتی ڤێتنام کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، بۆ ڕێگریی‌کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زۆر بەتووندی رێوشوێنەکانی گرتوە و ڕێگا نادات هاوڵاتیانی لەدەرەوە بۆ چەژنی ساڵانەی وڵاتەکە بگەڕێنەوە.

لەلایەکی‌کەوە قایمقامی شاری شیجا شوانگ لەچین ڕۆژی شەممە ووتی قۆناغی پشکنینی بەکۆمەڵ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوشارە لە3 ڕۆژدا ئەنجامدرا، دوای ئەوەی دەسەڵاتی شارەکەی 11 ملێۆن دانیشتوانیەتی هاتووچۆی قەدەغەکرد لەئاکامی دەرکەوتنی 39 تووشبوونی نوێ بە ڤایرۆسەکە.

قایمقام ماە یوجوون لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی قۆناغی دووهەمی پشکنین بەمنزیکانە لەناوەندی ناوچەی (خبی) پیشەسازیی دەستپێدەکات، هاتووچۆی تێدا قەدەغەکرا لەگەڵ سەپاندنی مەرجی هاتووچۆ لەسەر ناوچەکانی‌دیکە کە ژماری دانیشتوانی دەگاتە 76 ملێۆن لەبەیژینەوە پایتەختی چین نزیکە.

ڕۆژی 3شەممەی ڕابردوو، دەسەڵاتی ناوچەی (خبی) خرایە ئاستی "دۆخی جەنگ"ـەوە، ئەمەش ڕێگای بەدەسەڵاتدا هەڵمەتێکی هاریکاری دەستپێبکات، مەبەستی ئەو کەسانەبوو تێکەڵاوبوون، هەروەها گەیاندنی پێداویستیی تەندروستی و دابەشکردنی.

هەر ڕۆژی شەممە وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ووتی 4 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەوجۆرەی لەباشوری ئەفریکا دۆزراوەتەوە. پێشتر ڕاگەێندرابوو جۆرەکەی بریتانیا بڵاوبۆتەوە.

شارەزایانی تەندروستیی دەڵین هەردوو جۆرە ڤایرۆسەکە شێوەی بڵاوبوونەوەیان خێراترە لەجۆرەکانی کە.

بەهۆی ژمارەی تووشبوونەکان ڕۆژی هەینی ئیسرائیل ناچاربوو بڕیاری قەدەغەگردنی هاتووچۆ تووندتر کات کە مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو.

بەوپێەی بەرنامەی کووتانی نیشتمانی ئیسرائیل 70%ی دانیشتوانی ئەوانەی تەمەنیان لە 60 ساڵ بەرزترە یەکەم هەڵمەتی کوتانیان بۆ کرا. سەرۆک وەزیران بنیامین نەتانیاهۆ ڕۆژی 5شەممە ووتی ئەو گەشتۆتە ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای (ڤایزەر بایۆ ئێنن تێک) بۆ دابین کردنی کووتان بۆ هەموو دانیشتوان ئەوانەی تەمەنیان لە 16 ساڵ و بەرەو ژوورە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:41 0:00


XS
SM
MD
LG