Accessibility links

ڕۆژنامەوانێکی تر لە ئەفغانستان دەکوژرێت

ڕۆژنامەوانێکی تر لە ئەفغانستان دەکوژرێت کە پێشتر وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گشتی وڵاتەکەی بووە.

زیائودان و دووان لە هاوڕێکانی لە کابوڵ، پایتەختی ئەفغانستان کوژراون پاش تەقاندنەوەی بۆمبێک کە ئۆتۆمێلەکەیانی کردبووە ئامانج، وەک لە ڕاگەیاندنەکەی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستاندا هاتووە.

تاریق عوریان دەڵێت، ئەو بۆمبەی زیائودان و دوو هاڕێکەی کوشتووە و کەسێکی تریشی بریندار کردووە، دەستکردی خۆجێیی بووە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە.

لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، ڕووداوی کوشتنی ڕۆژنامەوانان و کەسایەتییە سیاسییەکان و مافناسان لە ئەفغانستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.

دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان و واشنتۆنیش ئەو هێرشانە لە ئەستۆی تاڵیبان دەنێت، لە کاتێکدا تۆڕە تێرۆرکارییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی لە هەندێک لەو هێرشانە ڕاگەیاندووە.

زیاد بوونی دیاردەی کوشتن لە کابوڵ و لە هەندێک هەرێمی تری ئەو وڵاتە بە شەڕ وێرانبووە لە کاتێکدایە دانوستاندنی ئاشتیانە لە نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستاندا لە مانگی 9ی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە.

لە ئێستاشدا گەڕێکی نوێی ئەو دانوستاندنە لە دۆحە پایتەختی قەتەر دەستیپێکردۆتەوە پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتیی دانوستاندن ڕاگیرا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG