Accessibility links

عەدنان کۆچەر: کشانەوەی هێزی سەربازی ئەمەریکا لەهەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری هەبوو لەسەر سەرهەڵدانەوەی چەکدارانی داعش


ماوەیەکە ڕێکخراوی داعش دەستی بەچالاکی کردووەتەوە، بەتایبەتی لە سوریادا، لەگەڵ نەمانی ئەو دەوڵەتەی پێشتر ڕایانگەیاندبوو و ستراتیژیەتی ئاشکرابوو، لەئێستادا ستراتیژیەت و کارو چالاکیی چۆن دەبینرێت؟.

نوسەرو چاودێری سیاسی عەدنان کۆچەر لە گفتووگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت"پیێشتر وەک دەوڵەت مامەڵەیان دەکرد، بەڵام لەئێستادا وەک قەوارەیەکی ڕێکخراو شەڕی دەستەو تاقم دەکەن، لەناوچەیەکی دیاریکراودا لەبیابانی نێوان عێراق و سوریادا بە شێوازی تاکتیکی نەک ستراتیژی کاردەکەن".

هەروەها بەڕێز کۆچەر دەڵێت " لەئێستادا داعش چالاکیەکانیان لە ناوچەیەکی دیاریکراودا کە شارەزایی‌یان لێی هەیە چڕکردووەتەوە، پێشتر پارە و چەکیان لەشوێنی دیاریکراودا هەبوە لەئیستادا دەری دەخەن".

دەربارەی سەرچاوەی دارایی‌یان لەئێستادا، کۆچەر دەڵێت " هەندێکیان هاتوونەتە ناوشارەکان و زانیاری هەیە بۆنموونە هەندێک نامەیان بۆ خەڵکی ناردوە و داوای پارەیان لێکردوون، لەڕێگادا سەرانەیان وەرگرتوە، خەڵکیان ڕفاندووە و بەرامبەر ئازادکردنی پارەیان وەرگرتووە، باجیان لەسەر ناوچەیەک داناوە کە حکومەتی عێراق دەسەڵاتی لێدوورە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:15 0:00


XS
SM
MD
LG