Accessibility links

ئێران سزای 5 ساڵ زیندانیکردن بە سەر وەرگێڕێکی ئێرانیدا دەسەپێنێت


نوسەرێکی ئێرانی کە کتێبی بۆ زمانی فارسی وەرگێڕاوە و تیایدا ستایشی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا کراوە لە دادگایی کردنێکدا بە تۆمەتی ئەمنی کە لەلایەن پارێزەرەکەی و هەروەها لەلایەن داکۆکیکارانی مافی ئازادی دەربڕین لە ئێران و ئەمەریکا وەک دادگایەکی نادادپەروەرانە لەقەڵەمدراوە ، سزات 5 ساڵ زیندانی بەسەردا دەدرێت.

پارێزەر ناسر زەڕەفشان لە چاوپێکەوتنێکدا لە ڕۆژی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لە تارانەوە لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ئەو هەمان ڕۆژ ئاگاداریەکی پێگەیشتووە سەبارەت بە سزای نووسەر و وەرگێر ئارەش گەنجیلەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە . ئەو پارێزەرە گوتبووی دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ گەنجیدا بۆ دادگاییکردن بە سێ تۆمەتی پیلانگێڕان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و ئەندامبوون لە گروپێکی نایاسایی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی دژە حکومەت ئامادە بوون.

زەڕەفشان گوتی تۆمەتەکان پەیوەندییان بە وەرگێڕانی کتێبێکەوە هەیە للایەن گەنجییەوە بۆ سەر زمانی فارسی. کتێبێکی زمانی ئینگلیزی ساڵی 2015 سەبارەت بە ئەمەریکا و هیزە هاوپەیمانە کوردەکانی لە سوریا کە سەرکەوتووانە بەرگریان لە شارۆچکەی کۆبانی کرد لە بەرامبەر هێرشی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی کە بە داعش ناسراون.

کتێبەکە بە ناونیشانی" کلیلێکی بچووک دەتوانێت دەرگایەکی گەورە بکاتەوە" شۆڕشی ڕۆژئاوا کە چەندین چیرۆکی شەڕی کۆبانی لە لایەن لێکۆڵەران و شەڕڤانانی کوردی سوریاوە لە خۆ دەگرێت و لەلایەن کۆمەڵێک نووسەرەوە بەرهەم هێنراوە. ڕۆژئاوا ئەو ناوەیە کە لە لایەن کوردەکانەوە لە ناوچە کوردنشینەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نراوە کە پاش سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.

زەڕەفشان وتی کە گەنجی بە هۆی وەرگێڕانی ئەو کتێبەوە لە سەر هێزەکانی ڕۆژئاوا لە لایەن دادوەر موحەمەد ڕەزا عەموزادەوە بە سێ تۆمەت سزا دراوە، پێنج ساڵ بۆ پیلانگێڕی، پێنج ساڵ بۆ ئەندامبوون لە گروپێکی نایاسایی و ساڵێک بۆ پروپاگەندە کە بە گشتی بە یازدە ساڵ زیندان سزا دراوە.

بە پێی یاسای ئێران ئەگەر لە قۆناغی پێداچوونەوەی پرۆسەی دادوەریدا سزاکە هەمان سزا بێت ئەوا دەبێت گەنجی درێژترین سزاکە واتە پێنج ساڵ زیندان بکێشێت.

زەڕەفشان وتیلە ڕۆژانی داهاتوودا داوایەک دژی سزای زیندانیکردنی ناوبراو پێشکەش دەکەن.

گەنجی لە ئێستادا بە کەفالەت ئازاد کراوە و لە ماڵەکەی خۆی لە تاران چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی دادگاییکردنەکەی دەکات . دەسەڵاتداران لە سەرەتادا لە 22ی مانگی دوانزەی 2019دا ناوبراویان دەستگیرکرد و لە زیندانی ئێوینی تاراندا بووتا لە 19ی مانگی یەکی ساڵی 2020 دا بە کەفالەتی 450 ملیۆن تمەن ئازاد کرا.

گەنجی لە 14 ی مانگی شەشی ساڵی 2020 دا جارێکی تر لە کاتی ئامادە بوونی لە یەکەم دانیشتنی دادگایکردنەکەیدا دەستبەسەر بووەوە و دوای شەش ڕۆژ لە زیندانی بوونی لە ئێوین بە کەفاڵەتی3 ملیار تمەن ئازاد کرا.

زەڕئەفشان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند تۆمەتەکانی دژ بە گەنجی هیچ پەیوەندییەکیان بە کاری نووسەرەوە نییە لە وەرگێڕانی کتێبەکەدا .

زەڕئەفشان بە ئاماژەدان بە و تێرامانانەی کە گەنجی هاوسۆز بووە لەگەڵ هێزەکانی ڕۆژئاوادا کە سەرکەوتووانە شەڕی داعشیان کرد و ناوەڕۆکی کتێبەکەش بووە کە وەریگێڕاوەتەوە، وتیشی "تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی نایاسایی ناتوانرێت بدرێتە پاڵی کەسێک تەنها لەبەر هاوسۆزی کردن لەگەڵ بزووتنەوەیەکدا."

ئەو پارێزەرەهەروەها گوتیشی سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی گەنجی پێشتر دیاری کراوە و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە کە نووسەریان دەستگیرکردووە پێشتر بە دادگا ڕاگەیندراوە.

دەنگی ئەمەریکا ناتوانێت بە سەربەخۆیی بارودۆخی دادگایی کردنی گەنجی پشتڕاست بکاتەوە چونکە لە ناو ئێران دا رێگاپێدراو نییە بۆ ڕاپۆرتکردن و هەروەها میدیا دەوڵەتییەکانی ئێران هیچ ئاماژەیەکیان بە سزادانی ئەو نووسەرە نەکردووه.

کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران ( IWA )ڕێکخراوێکە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1968 ەوە خەبات بۆ ئازادی ڕادەربڕین و دژ بە سانسۆڕ لەو وڵاتەدا کار دەکات ، لە بەیاننامەیەکدا کە لە کەناڵی تێلێگرام و فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردووەتەوە ، سزای ( گەنجی ) ی شەرمەزار دەکات.

گەنجی سکرتێری ئەو کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بووە.

لقی کۆمەڵەی نووسەرانی جیهان لە ئەمەریکا PEN International یش ئیدانەی سزادانی گەنجی کرد لەلایەن ئێرانەوە.

XS
SM
MD
LG