Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: من پێموایە ئەگەری شەڕ لە نێوان ئەمەریکا و ئێران هێشتا بەتەواوی نەڕەویوەتەوە


ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆڵەری سیاسی دەڵێت ئەوەی سەرۆک ترامپ بەرامبەر بە ئێران کردی لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، هیچ سەرۆکێکی دیکەی پێشخۆی نەیکردووە ، هەر لە سەپاندنی گەماروی ئابووریەوە بەسەر تاراندا بگرە هەتا دەگاتە کوشتنی قاسم سولێمانی فرماندی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

ئەحمەد ئەسکەندەری دەڵێت کەسانێک هەن لە نێو پەرلەمانی ئێران و لە نێو توندڕەوەکانی ئەو وڵاتە کە حەزدەکەن ئەمەریکا بووروژێنن بۆ ئەوەی ئەمەریکا شتێک بکات و ئەوانیش کارێک بکەن وناوی بنێن تۆڵەسەندنەوەی کوشتنەکەی قاسم سولێمانی. هەڵکشانی ئاستی گرژی و ناکۆکیەکانی ئەمدواییەی نێوان واشنتن وتاران تەوەرەی ئەم وتوێژەی سمکۆ عەزیزە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆڵەری سیاسی دانیشتوای وڵات سوید ئەنجامی داوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:44 0:00


XS
SM
MD
LG