Accessibility links

لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراقدا کارتی بایۆمەتری بەکاردێت بۆ دەنگدان


وەها بڕیارە لەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق- ئۆفیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەشداریکردن بە کارتی بایۆمەتری دەبێت و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت.

ئامانج عەزیز، بەڕێوبەری ئۆفیسی سلێمانی- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە، داوای لە هاوڵاتیان کرد، بەتایبەتیش ئەوانەی لەم چەند ساڵەدا بوونەتە ١٨ ساڵ، سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ دۆزینەوەی ناوەکانیان.

لە کارتی بایۆمەتریدا زانیارییە کەسییەکانی هاوڵاتی وەردەگیرێت و لەگەڵ مۆرکردنی هەر ١٠ پەنجەدا، وێنەی دەگیرێت و لە داهاتووشدا دەتوانرێت وەکو کارتی نیشتیمانی مامەڵەی پێوە بکرێت.

لە ئێستادا کۆمسیۆن تیمی گەڕۆکیان پێکهێناوە و بە گەڕەکەکانی شاری سلێمانیدا دەگەڕێن بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری بۆ هاوڵاتیان و ئاسانکردنی پرۆسەکە بۆیان.

ئامانج عەزیز، بەڕێوبەری ئۆفیسی سلێمانی- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، جەخت دەکاتەوە لەوەی "جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوازی ئەلکیترۆنی دەبێت و ئەگەر لە حاڵەتێکدا ڕێژەی پێشێلکارییەکان گەیشتە 5%، ئەوکاتە دەنگەکان بە دەست دێنە ئەژمار کردن."

وەها بڕیارە لە مانگی 6ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت بەهۆی فشاری شەقامەوە، یاسای هەڵبژاردن گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات.

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی ڕێباز مەجید، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:16 0:00

XS
SM
MD
LG