Accessibility links

ئاگری ئسماعیلنژاد ئاوڕێک لە ڕووداوەکانی 2020 دەداتەوە لەبواری تەندروستی،ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی


ساڵی 2020 ساڵێک بوو زۆر گۆڕانکاری لە ژیانی مرۆڤدا کرد. وەک هیچ کاتێکی پێشوو لە مێژووی نوێدا خەڵک ئەوەندە گۆڕانکاری بنەڕەتییان لە شێوەی ژیانیاندا نەکردووە کە نادیاری بێ پێشینە سەختی بۆ ئاستەکانی ژیان سازکردووە. ئەمەش لە ئاکامی بەرپابوونی پەتای کۆڤید 19 کە کاریگەرییەکی مەزنی کردۆتە سەر باری تەندروستی وئابووری وژیانی ڕۆژانەی خەڵک لەسەرانسەری دونیادا.

جا ئایا ڕووداوە هەرەگرنگەکانی ساڵی 2020 چ کاریگەرییەکیان لەسەر ڕەوشی کۆمەڵگاکانی جیهان جێهێشت لە هەموو بوارەکانی ژیاندا؟ ئایا پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان چ گۆڕانکارییەکیان بەسەرداهات؟ وڕەوشی ڕۆژنامەوانان، ژنان وکێشەی کورد لە ئاستی جیهان وناوخۆدا بەکوێ گەیشتن؟.

ئاگری ئسماعیلنژاد بە بەرنامەی هەلەو واشنتنی گوت " پاش پێکوتانی خەڵک بە دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرانسەری جیهان، هەرچەندە کە کاتێکی زۆر دەخایەنێت، من پێموایە ڕەوشی ئابووری وکۆمەڵگاکان لەسەرخۆ بەرەوباشی دەڕوات، بەڵام ڕەوشی کۆمەڵگا هەرگیز وەک بەرلە بەرپابوونی یاخود بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای لێنایەتەوە".

بۆ زیاتر تیشکخستنە سەر کاریگەری ڕووداوەکانی کۆتایی ساڵی 2020، حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن میوانداری ڕۆژنامەوان ئاگریئسماعیلنژاد کرد بنکە لە نەمسا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:40 0:00


XS
SM
MD
LG