Accessibility links

بەشێک لە ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020


ساڵی 2020 هەڵگری چەندین ڕووداو و پێشهاتەی گرنگ و کاریگەر بوو لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری جیهاندا .

هەندێک لە گرنگترین هەواڵ و ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو لە ناوچەکە و جیهاندا بریتی بوون لە:

  • ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەک پەتایەکی جیهانی ڕاگەیاند. ئەم پەتایە بە تەواوی جیهاندا بڵاوبۆوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان هەزار کەس، و ملیۆنان کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و دەیان ملیۆن کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە کارەکانیان لەدەست دا.
  • قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراقی لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکاوە بە فەرمانی دانۆڵد ترامپ لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.
  • موحسین فەخریزادە زانای ناوکی ئێران و سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوە و داهێنانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە لە یەکێک لە ناوچەکانی دەوروبەری دەماوند کوژرا.
  • وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای خستە سەر بونیادی موستەزعەفانی ئینقلابی ئیسلامی و وەزیری ئیتلاعاتی ئێران مەحمود عەلەوی و هەروەها وەزیر و وەزارەتی نەوتی ئێران لەگەڵ بەشێک لە کومپانیاکانی سەر بەو وەزارەتە.
  • پڕۆژە یاسای چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (بەرکسیت) لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا پەسەند کرا، لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵەکەشدا بەریتانیا گەیشتە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بەرلەوەی لە دووا ڕۆژی ساڵەکە بە یەکجاری لە یەکێتیەکە دەربچێت.
  • لە مانگی هەشتدا دانۆڵد ترامپ لە هەژماری تویتەرەکەیدا هەواڵی واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیماراتی وەک "ئاساییکردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبییەکان" ڕاگەیاند و دواتریش ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە ژێر ناوی پەیمانی ئێبراهیم واژۆ کرا. لە کاتەشەوە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ چوار وڵاتی موسوڵمانی عەرەبدا ئاسایی کراوەتەوە لەوانەدا، بەحرەین، سودان و مەغریب.
  • جۆرج فلۆید، هاوڵاتیەکی ئەمەریکای- ئافریقی بە کاتێک لەلایەن پۆلیسێکی سپیپێستەوە قۆڵبەست کرابوولە مینیاپۆلیسی ویلایەتی میناسۆتا، گیانی لەدەستدا و ئەمەش بوو بە هۆی دروستبوونی خوپیشاندان لە ئەمەریکا و سەرانسەری دونیا لە دژی ڕەگەزپەرەستی. بەشێک لە خۆپیشاندانەکان توندوتیژی تێدا دروست بوو.
  • لە 15ی مانگی دوانزەی2020دا جۆ بایدن بە زۆرینەی دەنگی نوێنەران بە شێوەیەکی فەرمی وەک 46هەمین سەرۆک کۆماری ئەمەریکا هەڵبژێردرا بەمەش کامڵا هێرسی جێگری بایدن بوو بە یەکەم ژن بۆ ئەو پۆستە لە مێژووی ئەمەریکادا هەڵبژێردرێت.
  • فەرمانی کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریس، کە دۆناڵد ترامپ لە ساڵی 2017 دا ڕایگەیاندبوو، جێبەجێ کرا و ئەمەریکا بە فەرمی لەو ڕێککەوتنە کشایەوە.

بەفراو نووری و هێرۆ زەنگەنە تاوتوێی بەشێک لە هەواڵ و ڕووداوە گرنگەکانی ساڵەکە دەکەن. دەتوانن لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە گوێبیستی هەواڵەکان بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:04 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG