Accessibility links

هیچ مه‌ڕاسیمێک بۆ پێشوازی له‌ ساڵی نوێ‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی مه‌ترسیه‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ ڕێکناخرێت


هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دواین کاتژمێره‌کانی ساڵی 2020 و له‌ پێشوازی ساڵی نوێدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن، ساڵی 2020 ساڵێکی قه‌یراناوی بوو له‌ هه‌موو سێکته‌ره‌ جیاوازه‌کاندا، ڤایرۆسی کۆرۆناش ڕێره‌وی ژیانی هاووڵاتیانی گۆڕی و چه‌ندین که‌سی نزیکیان به‌هۆی ڤایرۆسه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا .

ده‌نگی ئه‌مەریکا له‌ ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌دایه‌ و ڕای هاووڵاتیان وه‌رده‌گرێت، عیزه‌ت عه‌لی هاوولاتیه‌کی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و له‌به‌رده‌م مایکی ده‌نگی ئه‌مەریکادا ده‌ڵێت ،نیشانه‌کانی ژیان و ئومێده‌کانی ژیانکردن له‌ پارێزگاکه‌یاندا به‌هۆی بێ‌ پلانی حکومه‌ته‌وه‌ نه‌ماون، ئه‌وان ده‌خوازن حکومه‌تێکی نشتیمانی دوور له‌ ده‌ستی حیزب پێکبێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کرد له‌ گه‌له‌کانیان ئێستا نه‌ماون .

نازم قوربانی هاووڵاتیه‌کی کاکه‌یی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و ده‌ڵێت ئومید ده‌خوازم ساڵی نوێ‌ ساڵی نه‌مانی قه‌یرانه‌کان و ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، ژیانی هاووڵاتیان له‌م ساڵه‌دا له‌ لوتکه‌ی ناهه‌مواریدا بووه‌، داوا ده‌کات له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی ناو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی نوێدا چاره‌سه‌رێکی خێرا بۆ قه‌یرانه‌کانی به‌رده‌م ژیانی هاووڵاتیان بدۆزنه‌وه.

فرحان عیزه‌ت گه‌نجێکی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و ده‌ڵێت له‌ 2020 دا ساڵه‌که‌ به‌ قه‌یران ده‌ستیپێکردوو و ته‌نها به‌ قه‌یرانی ئابوریشه‌وه‌ نه‌وه‌ستا،ڤایرۆسێک بڵاو بوویه‌وه‌ که‌ ئاراسته‌ی ژیانی مرۆڤه‌کانی گۆڕی، ئه‌وان ده‌خوان له‌ ساڵی نوێدا ژێرخانی ئابوری هه‌رێم ببوژێته‌وه‌ و ڤاکسینه‌کانی کۆرۆنا بگه‌نه‌ عێراق و هاووڵاتیان له‌ کۆرۆنا ڕزگاریان بێت.

جیاواز له‌ ساڵانی ڕابردوو، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا به‌هۆی مه‌ترسیه‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆناناوه‌, راگرتنی سه‌رجه‌م چالاکیه‌کانی تایبه‌ت به‌ ساڵی نوێ‌ له‌ هه‌ردوو که‌رتی حکومی و تایبه‌تدا راگه‌یاند، هاووڵاتیان له‌ ماڵه‌کانی خویانه‌وه‌ ئه‌م ساڵ پێشوازی له‌ ساڵێکی نوێ‌ ده‌که‌ن .

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00


XS
SM
MD
LG